چەند وێنەیەکی کەمی بە ڤیدیۆ کراوی ناو شاری هەولێر کە پڕ بووە لە بازرگانانی تورکی دژە کورد.

چەند وێنەیەکی کەمی بە ڤیدیۆ کراوی ناو شاری هەولێر کە پڕ بووە لە بازرگانانی تورکی دژە کورد، شارێکی کوردی کە لە کوردستانیەوە هەڵگەڕاوە بۆ تورکمەنستان.


ئەو خواردن و خواردنانەی کە لە تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت بە زۆری ژەهراوین.
ئایا دەزانن ئەو شتانەش کە لە تورکیاوە بەرەو باشووری کوردستان دێتن، بە زۆری کۆلایتی نزمن و بە پارەیەکی یەکجار زۆر دەرخواردی گەلی کورد دەدرێت؟
ڕاستییەکی تاڵ لە زمانی کوڕێکی کوردی کەرکووکەوە کە ١٠ ساڵ لە تورکیا ژیاوە و هەندێ نهێنی لەسەر ئەو کاڵایانەی دەست کەوتووە کە لە تورکیا بەرهەم دێت و بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێ دەکرێت.
دوێنێ لە ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، كوڕێکی کەرکووکیم به‌رێكه‌وت ناسی، ناوی (ئەڵماز)بوو, فریای شه‌مه‌نده‌فه‌ر نەکەوت و ڕێگەکەی دووربوو، ئیتر نەمھێشت بچێ بۆ ھۆتێل و خوڵقم کرد و ھاتینەوە ماڵەوە، تورکیەکی زۆر جوانی دەزانی، ئیتر شەو تا دره‌نگانێک دانیشتین و قسەمان دەکرد:
خۆی دەڵێ: لە ٢٠٠٥ وە تا ٢٠١٥ لە تورکیا ماومەتەوە، دوو ساڵی کۆتایی لە کارگەیەکی زۆر گەورەی بسکویت و کێک و ئەم شتانە کارم دەکرد، خاوەنەکەشی ئۆردوغانیەکی زۆر فاشیست بوو، له‌ناو كارگه‌كه‌، بەشێکی لێ بوو قەدەغە بوو ھیچ کەسێک بەغەیری ئەو گرووپە نەبێت عایدی ئەو بەشە نەبوون, بچێتە ناوییه‌وه‌.
بووە حەسرەت لە دڵما بزانم بۆ ئەم شوێنە هەندە گرنگ و قەدەغەیە؟ ئەوانیش ھەر ھەمان کاری ئێمەیان دەکرد, کوڕی خاوه‌ن کارگەکە منی زۆر خۆش دەویست، چونکە من گوتبووم: تورکمانی کەرکووکم…
ڕۆژێک پشوو بوو، پێکەوە چووین لە شوێنێک دانیشتین کەمێکمان خواردەوە کە زانیم سەری گەرم بووه‌، چوومە سەر باسی ئیش و کاری کارگەکە و وردە وردە گەیاندمە ئەو بەشە قەدەغەیەی ناو کارگەکە….
كوڕی خاوه‌ن كارگه‌كه‌ وتی: من باوەڕم پێتە، تۆ تورکمانی و لە خوێنی ئێمەی، بۆیە پێت دەڵێم, بەڵام بیدرکێنی و بگاتە باوکم ژیانت لە دەست دەدەیت، منیش بەڵێنم دا کە باسی نەکەم گوتی:

ئەوانەی لەو به‌شه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ کار دەکەن, ھەموویان سەر بە “میت”ن(پاسەوانی شاراوەی تورک)ن, ئەو بەشە بەس بۆ ھەناردەکردنە بۆ باکووری عێراق (باشووری کوردستان) بۆ کوردەکان، ئەو بەشەی تریش کە تۆ کاری تێدا دەکەیت بۆ ناوخۆی تورکیایە….


















تعليقات