ئاڵای کوردستانیان داناوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی هەر چوارپارچەی کوردستان.

بەڕێزان زۆر ئاگادار بن ئەمە تەنیا سیاسەتە، ئەوان بەسیاسەت باوەش بۆ بەشێک لە کوردان دەکەنەوە و بەشێکی دیکەی کوردستان ژینۆساید دەکەن، وەکوو وایە تۆ بڵێی کاکە ئەتۆ زۆر باشی بەڵام بنەماڵەکەت هیچ نین.


بزانە رەحمی خودا لە حەق کوردی بەش خوراو و هەڵمەتی بایکۆت و خۆراگری کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان، چی لە دوژمنانی کورد دەکات، بەردەوامین لە بایکۆت و بایکۆت بەردەوامە تا بووژانەوەی بەرهەمی خۆماڵی و شکست هێنان بە دوژمنانی هەر چوار پارچەی کوردستان، کە جارێکی دیکە فێر نەبن هەڕەشەی داخستنی سنوور و کاڵا و شتوومەکە بۆگەنیەکانیان بکەن.
زۆر بە وردی ئاگاداربن: تورکیای داگیرکەر لەسەر قۆڕخکاریەکانی ئەردۆغان خەریکە دەشێوێت و خەڵکەشی وا خەریکە لە دەست بێکاری و دابەزاندنی لیرە و هەڵکشانی دۆلار دەناڵێنن و زۆرێکیش کە دژبەری ئەردۆغانن ڕوو لە وڵاتانی ئەورووپا دەکەن، زۆربەشیان ڕوویان کردووە لە ئیشی ماڵەوە و باوەڕیان بە دواڕۆژی خۆیان نەماوە لەبەر ڕووخانی ئابووری لەو وڵاتە فراوانخوازە.

تعليقات