بەشی چل و دوویەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، شێوازی کرداری (جووت بوون-ئاوێزان) یان نزیکی:

بەشی چل و دوویەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، شێوازی کرداری (جووت بوون-ئاوێزان) یان نزیکی:


لە مرۆڤدا (جووت بوون-ئاوێزان) بریتییە لە چوونی توڵی پیاو بۆ ناو ئەندامی جووت بوونی ژن و ڕژانی مەنی، لە زیندەوەرە بڕبڕەدارەکان بەو چوار شێوەی خوارەوەیە.

١- دروست کردنی هاووێنە بە بێ نزیکی دوو ڕەگەزی جیاواز:ئەوەش وەک لە ماسیدا کە بۆ دروست بوونی هاووێنە بەبێ ئەوەش نێر و مێ بەیەک بگەن ڕوو دەدات، ماسی مێ لە دووای پەروەردەکردنی هێلکۆکە لە ناو زگیدا بە شێوەی ڕشتنەدەر دەخاتە دەرەوە و ماسی نێر تۆوی خۆی بەسەریاندا دەڕێژێت.

٢- دروست کردنی هاووێنە بە نزیکی دوو ڕەگەزی جیاواز، بەڵام بەبێ جووت بوون؛ ئەو جۆرەش لە بۆقدا دەبیندرێت، لە هەنگاوی جووت گیری، بۆقی نێر سواری پشتی مێیە دەبێت و خۆی قایم دەکات، لە دوواییدا مێیە دەست بە تۆو ڕێژی دەکات و بۆقی نێر دڵۆپ دڵۆپ مەنی خۆی بەسەردا دەڕێژێ و ئاوسی لە ناو ئاودا ئەنجام دەدرێت.

٣- دروست کردنی هاووێنە بە نزیکی دوو ڕەگەزی جیاواز، بەڵام بەبێ توڵ: ئەمەش لە پەلەوەراندا دەبێت کە لە بەشی کۆتایی ڕێخۆڵەیاندا ڕێڕەوێک هەیە پێی دەڵێن (بالوعە) کە ئەوە سەرەڕای فڕێ دانی پاشەڕۆک لە کاتی لێک نزیک بوونەوەدا دەکرێتەوە، ئەو کاتە دووبەشی کۆتایی کلک بەیەکەوە دەنووسێن و سپێرمی نێرە دەچێتە ناو مێیەوە.

٤- دروست کردنی هاووێنە بە نزیکی دوو ڕەگەزی جیاواز و کرداری (جووت بوون-ئاوێزان): ئەو جۆرەش هەر وەک لە مەمکدارەکاندا کە مرۆڤیش یەکێکە لەوان ڕوو دەدات.



تعليقات