بەشی چلەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ئامانج لە ئارەزووی جنسی لە ژن و پیاودا:

بەشی چلەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ئامانج لە ئارەزووی جنسی لە ژن و پیاودا:


لە هەر کردارێکی جنسیدا دوو شت مەبەستە:

یەکەم: دامرکاندنی شاڵاوی جنسی.

دووەم: زیادکردنی بۆماوە (ڕەچەڵەک).

ئارەزووی جنسی لە پیاودا زیاتر تێرکردنی غەریزەی جنسییە، بەڵام لە ژندا زیاتر خۆشەویستی و پێکهێنانی خێزان و هەبوونی منداڵ و چوونە ژێرباری پیاو مەبەستە.

دوای ماوەیەک پیاو هێندە ئارەزووی جنسی لەگەڵ خێزانی خۆیدا گەرم و گۆڕ نییە و هی تری لە هاوسەری خۆی پێ جوانتر و چاکترە، کەش و ئاو و هەوا دیسان لەسەر کەمی زۆری شەهوەت کاریگەری هەیە، خەڵکی گەرمەسێرەکان ئارەزووی جنسییان زیاترە لە ناوچە ساردەکان.

ماندووبوون هۆیەکی ترە بۆ کەم کردنەوەی ئارەزووی جنسی، ئەوانەی وەرزش دەکەن سەرەڕای تەندروستی لەشیان ئارەزووی جنسییان کەمە، ئەو کەسانەی کە سەرگەرمی کاری سیاسین، شۆڕشگێران، زانایان، دکتۆران، ئارەزووی جنسییان لاوازە.



تعليقات