بەشی سی و نۆیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، هێزی کێشندەی “ئەوین” بە هۆی پێنج هەستەکانەوە:

بەشی سی و نۆیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، هێزی کێشندەی “ئەوین” بە هۆی پێنج هەستەکانەوە:


١- هەستی دیتن: ئاژەڵ بە هۆی هەستی بۆنەوە، بۆ لای جووتی خۆیان دەچن، بەڵام لە مرۆڤدا، بەهۆی دیتنەوە پەیدا دەبێت.
هاوسەری بەدبەخت ئەو ژنەیە، کە خۆی بۆ مێردەکەی جوان ناکات و خۆی فەرامۆش دەکات و لە کاتی گەڕانەوەی مێردەکەی بە جل و بەرگی چێشت لێنان و بۆنی چێشتخانە و قژی ئاڵۆزەوە، پێشوازی لە مێردەکەی دەکات.

٢- هەستی بیستن: بیستنی دەنگ و جۆری قسەکردن و تەلەفۆن، دیسان یەکێکە لە ڕێگاکانی ئەوین.

٣- هەستی بۆن کردن: ئەو هەستەیە هەر وەک باسمان کرد، لە ئاژەڵدا بەهێزترە کە لە دەزگای زاوزێیدا لە کاتی فاڵ گرتن و هاتنە کەڵیدا، بۆنی تایبەتی هەیە و نێرە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ.
لە مرۆڤدا بۆنی گوڵ و عەتر و بۆنی خۆشی زار، هۆی ڕاکێشانی مێردە بۆ لای هاوسەرەکەی.

٤- هەستی دەست لێدان: دەست بازی و دەست لە یەکتر خشان، لە نێوان ژن و مێرددا هۆیەکی سەرەکی (جووت بوونە-ئاوێزانە)، لە نێوان هاوسەرەکاندا، پێغەمبەر (د.خ) لە سەربێت ڕایگەیاندووە کە پێش ئەوەی (جووت بوون-ئاوێزان) لەگەڵ خێزانەکانتاندا بکەن، دەست لە ناوەندە هەستیارە جنسییەکانیان بخشێنن، بۆ ئەوەی ئەوانیش ئامادەیی تەواوی جنسییان هەبێت لە کاتی جووت بووندا.

٥- هەستی چێژتن: ماچ کە مایەی هەستی چێژی لێو و زارە، جووڵێنەری سەرەکی هەستی جنسییە.



تعليقات