بەشی بیست و نۆیەمی ئەدەب، مەلای باتەیی:

باتەیی یەکێکە لە بەناوبانگترین هەڵبەستوانانی کلاسیزمی کوردی کە بە زاراوەی کرمانجی ژوورۆ هەڵبەست و هۆزانی هۆنیوەتەوە.


ناوی ئەو (حوسێن)ە و لە گوندی (باتەی) لە ناوچەی حەکاری لە ڕۆژهەڵاتی باکووری کوردستان لە دایک بووە، (ئەلکساندر ژاپاو) و زۆرێکی تر لە باوەڕەدان، کە باتەیی لە ساڵی (٨٢٠)ی کۆچی یان لە(١٤١٧)ی زایینی لە دایک بووە و لە دوواشدا لەسەر ئەو بیروباوەڕەن کە لە ساڵی (٩٠٠)ی کۆچی یان لە (١٤٩٥)ی زایینی یا ئەوەی کە لە سەدەی پازدەیەم کۆچی دووای کردووە، هەرچەندە بێجگە ئەم تەخمینانە هەندێک نووسەری دیکە لەوباوەڕەدان باتەیی لە سەدەی حەڤدەیەم کۆچی دوای کردووە.
باتەیی یەکێکە لە بەناوبانگترین هەڵبەستوانانی کلاسیزمی کوردی کە بە زاراوەی کرمانجی ژوورۆ هەڵبەست و هۆزانی هۆنیوەتەوە، مەلای باتەیی یەکێک بووە لە مەلایەکانی ناوداری کورد و یەکێک لە ناودارترین بەرهەمەکانی کە بۆ پێغمبەری (د.خ) هۆنیوەتەوە.
هونەرەکەی بە زمانێکی سووک و کارایە، جارجارە هەڵبەست و هۆنراوەی دینی دەنووسیەوە، جارە جارەش ساز و چەنگ و دەفی لە کارەکانی خۆیدا ئامادە کردووە و لە چاوەڕوانی دەڵبەرەکەی خۆیدا بووە، جارجارەش لە گۆشەیەکی تەنیایی خۆیدا دانیشتیە.
مەبەست لە هۆنراوەکانی مەلایی باتەیی:
مەلای باتەیی وەکوو هۆزانوانێکی کلاسیزم، ئەو مەبەست و پەیڕەوەی گرتووەتەبەروەکوو هەڵبەستوانەکانی تری کلاسیزم گرتویتاینەبەر، هەر لەبەر هەندێیە، هەڵبەستی خۆی بەم شێوازانە هۆنیوەتەوە:
١- مەبستی ئایینی و سۆفیگەری: وەکوو هەموو هەڵبەستوانێکی کلاسیزم ئەو مەبەستە لە لای ئەو گەلێک گرنگ و بەنرخ بووە، هەر لەبەر ئەمەشە بەشێکی هەرە زۆری دیوانی ئەو هەڵبستەکانی ئەو جۆرە هۆزانانەیە و لەسەر گۆڕی پیرۆزی پێغەمبەر (د.خ) ئەو هەڵبەستەی گوتووەتەوە:
١- هلۆ ڕابە ئەبولقاسم
هلۆ ئەی قاسیدێ ئەکبەر

٢- هلۆ فەخرا بەنی هاشم
هلۆ ڕابە تۆیی ڕەهبەر.

٣- هلۆ ئەی سەیدێ عالەم
هلۆ ئەی مەفخەرێ ئادەم.

٤- ژ ڕەوزێ ڕابە یا خاتەمی
ژناڤ وێ مەرقەدا ئەنوەر.

٢. ئەوین و ئەوینداری: ئەوەش مەبەستێکە لە مەبەستەکانی هەڵبەستوانی، هەرچەندە ئەو مەبەستە گەلێک گرنگ نییە، نەک بەس ئەوە گەلێک جاران لەگەڵ مەبەستێک تێکەڵ دەبێت، بەڵێ لەگەڵ هەندێ هەڵبەستێکی بەنرخ لە ئەو بابەتەدا دێتە ئاراوە و خۆی دەدرێکێنی بە جوانی وەک ئەو چەند دێڕە:
عاشقێ زولفا ڕەشم
عاشقێ شەیدایە زولف
بێ بادە لەو سەرخوەشم
سەرخوش و سەودایە زولف
سەرخوشم ئەز ڤێ دەمێ
سوهتمە وێ پەرچەمێ
چیمەکێ ڕەعنایە زولف.

٣. پێیاهەڵدانی شوێنەوارەکانی کوردستان: ئەم هەڵبەستوانە شاسوارێک بووە لە پێهەڵدادانی شوێنەوارەکانی کوردستانی ڕەنگیندا، ئەو ئەوینداری وڵاتی خۆی بووە، لەم هەڵبەستەدا، بە باڵای ساڵدا دەڵێتەوە و باسی وەرزێکی ساڵێکی کوردی دەکات و لە باسی زستاندا دەڵێت:
١- زڤستانێ ئەڤێ هۆلێ
ل ڤێ بەرێ ل ڤێ چۆلێ.
٢- مژێ هاڤێتەدا هۆلێ
٣- کە رۆڤێ گرتی نەسرینە
جەمەد شینبوو ل سولینە.
٤- گریامەتێ ژ بۆ ئەسمینا
پەریشانم ل ڤی حالەی.

٤. سازومەی و بەزم:
مەجلسا بێ ساز هەیهەی
من نەڤێت ئەزناچمێ
بێ دەف و بێ چەنگ و بێ نەی
من نەڤێت ئەزناچمێ
بەزمەیا بێ یارێ باتەی
من نەڤێت ئەز ناچمێ.

باتەیی هەر وەک هەڵبەستوانەکانی کلاسیزم، هەڵبەستەکانی خۆی لەسەر کێشی عەرووزی عەرەبی داناوە، هەروەها بایەخێکی زۆری بە سەروا و قافیە داوە، لەبەری هەندێک بەیتی بیانی، بەتایبەتی عەرەبی، گەلێک بەکارهێناوە و ڕەوانبێژی و جوانکاری لە خوێندنەوەکانی خۆیدا ڕەچاو کردووە.
ڕەڤەکردنی پەیڤان:
هۆزانڤان: هۆنەر، هەڵبەستوان.
هۆزان ڤەهاندینە: هۆنراوەی هۆنیەوە، هەڵبەستی داناوە.
ئەبولقاسم: مەبەستی پێغەمبەری مەزنی ئیسلامە، محەممەد (د.خ)
ڕەهبەر: ڕابەر، ڕێ نیشاندەر.
سەروەر: گەورە، مەزن.
ڕەوزێ: گوڵستان.
بێ بادە: بێ مەی، بەبێ شەراب.
سەرخوەشم: سەرخۆشم.
کەفتیمە: کەوتوومە ناو.
توڕا غەمێ: تۆڕی خەم و خەفەت.
سوهتیمە: سووتاوم.
ڕەعنایە: جوانە.
زڤستانێ: زستان
بەڕیێ: دەشت و دەر
مژێ: تەم و مژ.
هاڤێتە: خستیە، فڕێیدا، بڵاو کردەوە.
کەڕوڤێ: باوبۆران، باوبارۆڤە.
گرتی زۆزانە: کوێستانەکانی گرت.
گەلەکێن دن: گەلێکی تر.
لدویڤ بیروباوەڕێن کوهەین: بە گوێرەی ئەو بیروباوەڕانەی کە هەن.
وەغەرکریە: ئۆغری کردووە مردووە.
نڤیسەڤانان: نووسەران.
جارنا: هەندێ جار یان جاروبار.
ئەلف: بەزمە یاخۆ: لەبەزم و ئاهەنگێ خۆیدا.
هەڵبەستڤان: هەڵبەستوان، شاعیر.
گریامەتێ ژبۆ ئەسمینا: گریانمان بۆ ئاسمان دێ.
جەمەد: بەستەڵەک.
شین بوو لە سۆلینا: لە سولاوک و تاڤگەکان ڕوایان شین بوو، مەبەستی ئەوەیە ئاو سولاوک و تاڤگە بوو بە بەستەڵەک.

تعليقات