خەوننامەی کوردی، بەشی بە، بارکێشان:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی بارێکی سووک بە کۆڵیەوە بوو، بە ئەندازەی بەها و جۆری بارەکەی، سوودی پێدەگات.
ئەگەر باری قورسی بە کۆڵەوە بوو، گوناە و تاوانی زۆر ئەنجام دەدات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی باری زۆری هەڵگرت بوو و موڵکی خۆی بوو، ئەوا بەقەدەر جۆری بارەکەی، سوود و قازانجی پێدەگات، یاخود زەرە و خراپەی پێدەگات.
ئەگەر بارەکە موڵکی خۆی نەبوو، ئەوا بە پێی لێکدانەوە، خێر و شەڕەکەی، بۆ خاوەنی خەوەکە دەگەڕێتەوە.
Comments
Post a Comment