خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئێسک–ئێسقان:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئێسک–ئێسقان:


 

ئیبن سیرین دەڵێ: ئێسقان لە خەودا، ماڵ و سامانێکە کە بژێوی و ژیاری خەڵکی لەسەرە.

ئەگەر بینی ئێسقانی بەدەستەوە گرت و ئەو ئێسقانە گۆشتی پێوە بوو، واتە بە ئەندازەی ئەو گۆشتە، ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر ئێسقانەکە بێ گۆشت بوو، ئەوا خێرێکی کەمی پێدەگات.

ئەگەر ئەو ئێسقانی بە کەسێکدا، ئەوا لە لایەن ئەوەوە، خێر دەگاتە ئەو کەسە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی ئێسقانی کەسێکی دەبەست کە شکابوو، ئەوا گەورەیی و پیشەی جۆراوجۆر پەیدا دەکات و کاری خێر و چاکە دەکات و هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: کاری بێنەوایەک واتە(هەژارێک) لە لایەن ئەوەوە پەرەی پێدەدرێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ئێسقان لە خەودا، حەوت لێکدانەوەی بۆ دەکرێت:

یەکەم: ماڵ و خواست. دووەم: خزم و خۆێشان. سێیەم: منداڵ. چوارەم: نرخی ماڵ. پێنجەم: ماڵ و سامان. شەشەم: برایان. حەوتەم: یار و هاوئامێز.


تعليقات