بەشی چل و یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ئارەزووی جنسی لە ژنان زیاترە یان لە پیاوان؟

بەشی چل و یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ئارەزووی جنسی لە ژنان زیاترە یان لە پیاوان؟


زۆربەی خەڵکی باوەڕیان وایە کە ئارەزووی جنسی ژن لە پیاو زیاترە! هەروەک دەڵێن ژن نۆ دەماری جنسی لە پیاو زیاترە، ئەو قسەیە نەک ڕاست نییە بەڵکوو بە پێچەوانەوە، ئارەزووی جنسی پیاو زۆر زیاترە لە هی ژن و پیاوان زیاتر پێویستیان بە چالاکی جنسی هەیە.

پیاو ئەگەر ماوەیەک لە ژن دوور بکەوێتەوە تووشی بێ ئارامی و فشاری دەمارەکان و سەرئێشە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە دوورکەوتنەوەی مێرد لە ژن کارێکی ئاساییە و دەتوانێ، چەندها ساڵ لە چاوەڕوانی مێردی ون بوویدا بمێنێتەوە یان هەر شوو نەکاتەوە.

ئارەزووی جنسی ژن لە نێوان دوو خوێن دیتندا دیاری کراوە و بەو واتایە کە (٢-٣) ڕۆژ پێش گەرانێژی یان (٢-٣) ڕۆژ دووای گەرانێژی، ئارەزووی جنسی هەیە، ئەو ڕۆژانەش ڕۆژگارەکانی (٢-١٦) ڕۆژی خولی مانگانەن و لە دووای ئەوە ئارەزووی جنسی کەم دەبێتەوە و ڕۆژەکانی (٢٣-٢٧) واتە (٣-٤) ڕۆژ پێش خوێن دیتن دووبارە ئارەزووی جنسی پەیدا دەبێتەوە.

پیاوان زیاتر بە جووڵێنەرە نەفسییە دەروونییەکان هەستدارن وەک: جۆری جل و بەرگ و داهێنانی قژ و چاوی شین و لارولەنجە و…هتد، لەگەڵ ئەوەدا کە ژن زیاتر بە جووڵاندنی ئەندامەکانی لەشی لەلایەن پیاوەوە هەستدارە.

بەڵام ئێمە هەروەک لەمەوبەریش گوتمان زیادبوونی حەز و ئارەزوو بەتایبەتی لە ژندا دەکەوێتە سەر چۆنیەتی گەرم و گوڕ داهێنان و جۆش دانی ئەو حەزە شاردراوەیە، ڕاستە ئێمە دەڵێین ئارەزووی پیاو زاڵترە بەسەر ژندا، بەڵام ئەگەر بێت و کرداری جنسی هەر وەک پێغەمبەرمان(د.خ) لەسەربێت دەفەرمێت: لە خەمی ژنەکانتاندابن، بەڕێوەبچێ و شوێنە هەستیارەکانی ژن بورووژێندرێت و یان بلاوێندرێتەوە، ئەوە بێ گومان لەو کاتانەدا ژن دەتوانێ لە ڕادەبەدەر بە دووای یەکدا چالاکی جنسی ئەنجام بدات و لە گەرم و گوڕی نەکەوێت، لە کاتێکدا کە پیاو تەنانەت دەتوانێ یەک جار بە گەرم و گوڕی چالاکی جنسی بکات و پاشان پێویستی بە پشوویەک دەبێ تا ئەندامی زاوزێی دۆخی ئاسایی و ئامادەبوونی خۆی وەردەگرێتەوە.



تعليقات