خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پڵنگ:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پڵنگ:




ئیبن سیرین دەڵێ: پڵنگ لە خەودا دوژمنی بەهێز و بەتوانایە.

ئەگەر دیتی لەگەڵ پڵنگ شەڕی دەکرد، واتە لەگەڵ دوژمنەکەی خۆی ڕکابەریەتی دەکات و دوژمن بەسەریدا زاڵ دەبێت.

واتە ئەگەر پڵنگ زاڵ بوو بەسەریدا، ئەوا دوژمن بەسەریدا زاڵ دەبێت.

ئەگەر ئەو پڵنگی بەزاند، واتە بەسەر دوژمندا سەردەکەوێت.

ئەگەر گۆشتی پڵنگی دەخوارد، واتە لە شەڕ و دوژمنایەتی دەکەوێت و ڕزگاری دەبێت، بەڵام سەر دەکەوێت و ڕێز و گەورەیی پەیدا دەکات.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی سواری پشتی پڵنگ بوو، نیشانەی گەورەیی و پلە و پایەی ئەو کەسەیە و بەسەر دوژمندا زاڵ دەبیت.

ئەگەر دیتی لەگەڵ پڵنگ شەڕی دەکرد و هیچ کامیان بەسەر ئەوی تریاندا سەرنەکەوت واتە لە لایەن فەرمانڕەوای وڵاتەوە مەترسییەکی گەورەی لەسەر دەبێت، یان تووشی نەخۆشییەکی سەخت دەبێت و دوواتر چاک دەبێتەوە.

ئەگەر بینی شیری پڵنگی دەخوارد، واتە لەلایەن دوژمنەوە مەترسییەکی لەسەر دبێت و دوواتر پارێزراو دەبێت و دەکەوێتە ئاسایشەوە.

ئەگەر بینی پێستی پڵنگ، یان ئێسقان یان تووکی پڵنگی هەبوو، یان کەسێک پێیدا، واتە بەقەدەر ئەوانە، لە سەروەت و سامانی دوژمن شتێکی پێدەگات.

ئەگەر بینی پڵنگی کوشت، واتە لە ئایینی ئیسلام هەڵدەگەڕێتەوە و هیچ خێرێک نایەتە ڕێی.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پڵنگ لەخەودا، سێ واتای هەیە.

یەکەم: دوژمنی بەهێز. دووەم: بەدەستهێنانی سەروەت و سامانی دوژمنەکەی. سێیەم: ترس لە فەرمانڕەوا.

تعليقات