بزووتنەوەی ئیستعیماری نوێی ئەورووپیی لە نیشتمانی عەرەب لە سەدەی نۆزدە و بەرهەڵستی عەرەب لەسەدەی (١٩) و سەرەتایی سەدەی (٢٠)دا؛ ئیستعماری فەڕەنسی لە مەغریبی و بەرهەڵستی گەلی عەرەب:-

بزووتنەوەی ئیستعیماری نوێی ئەورووپیی لە نیشتمانی عەرەب لە سەدەی نۆزدە و بەرهەڵستی عەرەب لەسەدەی (١٩) و سەرەتایی سەدەی (٢٠)دا؛ ئیستعماری فەڕەنسی لە مەغریبی و بەرهەڵستی گەلی عەرەب:- 


ئەلف- جەزائیر:-

فەڕەنسا لەبەر چەند هۆیەک لە ساڵی ١٨٢٠ی.ز دا جەزائیری داگیر کرد لەوانە شوێنی جوگرافی و سرووشتە ستراتیژیەکەی، ئاسان بوو بۆ کەشتیگەلەکەی فەڕەنسا کە بنکەی چاکی دەستکەوێت بۆ دەستگرتن بەسەر دەریای ناوەڕاستدا، هەروەها وڵاتێکی فراوانە، سامانی زۆرە بەهەموو جۆرەکانییەوە، سەرەڕای ئەو هۆیانەی کە پەیوەندی بە باری ناوخۆی فەڕەنساوە هەیە.

لە دووای ئەوەی کە ئیمپراتۆرییەکی گەورە و فراوانی لە دەستچوو لە کاتی شەڕەکانی شۆڕشی فەڕەنسا و ناپلیۆن و وازهێنانی لە هەندێ وڵاتە ژێردەستەکانی بۆ بەرییتانیا، وە ویستی بگەڕێت بە دووای سەرکەوتنێکی دەرەوەدا تا سەرنجی گەلی فەڕەنسا دوورخاتەوە لە گیروگرفتەکانی ناوخۆ کە ڕووداوی باوەشێن (المرحة) ڕوویدا کردیە بیانوویەک بۆ داگیرکردنی جەزائیر، بە کورتیش ئەوەبوو کە فەڕەنسا هەندێ پارەی جەزائیر قەرزدار بوو نرخی ئەو گەنمەی لێی کڕیبوو.

چەند ساڵێک خستییە پشتگوێ و دەمەقاڵێ ڕوویدا لە نێوان (دای حسین) فەرمانڕەوای جەزائیر و باڵیۆزی فەڕەنسا (داڤاڵ) و لەو کاتەدا (دای حسین) لەقین و داخدا باوەشێنەکەی بەدەستیەوە بوو دای بە باڵیۆزەکەدا ئەمە بووە بیانوویەک بۆ داگیرکردنی جەزائیر و هیزێکی ناردە سەر جەزائیر بەسەرکردایەتی مارشاڵ بۆرمۆن لە ساڵی ١٨٣٠ی.ز ناوچە کەناریەکانی جەزائیری داگیری کرد.

بەڵام گەلی جەزائیر ملی بۆ داگیرکەران کەچ نەکرد و کەوتە بەربەرەکانی فەڕەنسییەکان و بزووتنەوەی بەرهەڵستی عەرەب لە جەزائیردا بە سێ قۆناغدا تێپەڕی:-

١- سەردەمی زوو: ئەو سەردەمەیە دەکەوێتە ساڵانی (١٨٣٠-١٨٣٢)ی.ز داگیرکەر هەوڵیاندا لە ناوچەکانی ناوەوەدا چەند سەرۆکێکی هۆزەکانی جەزائیری بدۆزنەوە بڕوا بە دەسەڵاتیان بکەن، بەڵام تووشی بەرهەڵستییەکی توند بوون.

٢- سەردەمی دووەم: دەرکەوتنی کەسایەتی (عبدالقادر جەزائیری) کە سەرکردایەتی بزووتنەوەی بەرهەڵستی کرد تا ساڵی ١٨٤٧ی.ز، عەبدولقادر جەزائیری شاری (مەعەسکەر)ی کردە پایتەختی خۆی و هۆزەکانی لە دەوری خۆی کۆ کردەوە و کردیان بە سەرکردەی خۆیان کە هێشتا تەمەنی ٢٤ساڵ بوو.

عەبدولقادر سوپایەکی دامەزراند و توانی نزیکەی دووبەش لە سێ بەشی جەزائیر ڕزگار بکات، هەندێک جاریش پەنای دەبردە بەر ڕێککەوتنی کاتی لەگەڵ فەڕەنسییەکان بۆ ئەوەی سوود لە کات وەربگرێت و هێزەکانی رێکبخاتەوە، چەک لە دەرەوە بهێنێ و بیدات بە لاینگرانی، دەنگی گەلی جەزائیریش بگەینێت بە دەرەوە.

پاش ئەوەی فەڕەنسییەکان لە دووای چەند شەڕێک نەیانتوانی بەسەر جەزائیرییەکاند زاڵ بن، ساڵی ١٨٣٧ی.ز بە ناچاری پەیمانی (تافتا)یان لەگەڵ عەبدولقادردا مۆر کرد، بە پێی پەیمانەکە شارەکانی (جەزائیر و وەهران و شارەکانی تری کەنار درا بە فەڕەنسییەکان)، بەڵام هەرێمەکانی تر لە ژێر دەسەڵاتی میر عەبدولقادر مایەوە کە لە سێبەش دووبەشی خاکی جەزائیر بوو.

بەڵام دووای ئەوەی لە فەڕەنسا حکوومەتێکی نوێ هاتە سەر کار، ئەم حکوومەتە داوای داگیرکردنی سەرتاپای جەزائیری کرد، بۆیە سوپای ناردە جەزائیر و دووای شەڕێکی قورس توانی شاری (مەعەسکەر) بگرێت دووای ئەوەی ئەمیر عەبدولقادر چۆڵی کردبوو پاش ئەوەی فەڕەنسییەکان شۆڕشەکەیان سەرکوتکرد عەبدولقادر ناچار بوو بکشێتەوە بۆ ناو خاکی مەغریب، بەڵام کار بەدەستانی مەغریب ئەمجارەیان دوو دڵ بوون لە وەرگرتنی چونکە بەپێی ئاشتینامەی (تەنجە)ی لە تشرینی دووەمی ١٨٤٤ی.ز لەگەڵ فەڕەنسا ڕێککەوتبوون کە هیچ جۆرە یارمەتییەک پێشکەش بە شۆڕشگێڕانی جەزائیر نەکەن و دەرچوونی میر عەبدولقادر جەزائیری لە یاسا تێدابوو لەگەڵ نەهێشتنەوەی سوپای مەراکیش لەسەر سنوور، بەمجۆرە عەبدولقادر جەزائیری ساڵی ١٨٤٧ی.ز دووای ئەوەی هێزێکی وای شک نەدەبرد، ناچار بوو چەک دابنێ و ئەوسا بە دیلی دوور خرایەوە بۆ دیمەشق و ساڵی ١٨٨٣ی.ز لەوێدا مرد.

٣- سەردەمی دووای عەبدولقادری جەزائیری: وێڕای ئەمەش بەربەرکانێی گەلی جەزائیر هەر بەردەوام بوو، ئەوە بوو ساڵی ١٨٧١ی.ز لە هەرێمی (قسنطینة) ڕاپەڕینێک بەسەرکردایەتی (محەممەد کوڕی ئەحمەدی مقرانی) بەرپا بوو، بەڵام هەر زوو سەرکوت کرا، دووای ئەوەش ڕاپەڕینی هۆزەکانی بیابان هەر بەردەوام بوو.

داگیرکردنی جەزائیر لەلایەن فەڕەنسا، تاساڵی ١٩٦٣ی.ز درێژەی کێشا، لەم ساڵەدا و لە ئەنجامی شۆڕشی (١٩٥٤-١٩٦٢)ی.ز فەڕەنسا ناچار بوو دان بەسەربەخۆیی جەزائیردا بنێت، دووای ئەوەی وڵاتەکە نزیکەی یەک ملیۆن شەهیدیان بەخشی.

تعليقات