خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پۆشاکی خەو-جلی خەو:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پۆشاکی خەو-جلی خەو:



ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی جلی خەو لە خەودا، ژنە.
ئەگەر دیتی جلە خەوەکەی سپی و پاک و بێگەردە، واتە حزم و کەسەکانی ئیماندار و خۆپارێزن.
ئەگەر بینی جلە خەوەکەی ڕەش بوو، واتە لە لایەن خزمەکانیەوە تووشی خەم و پەژارە دەبێت و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: جلی ڕەش لە خەودا، بۆ فەرمانڕەوا باشە و بۆ هەژار و خەڵکی ئاسایی خراپە.
ئەگەر بینی جلە خەوەکەی کەوە و بۆر و دێزە، واتە بەهۆی خێڵەکەیەوە تووشی بەڵا و خەم و مەینەتی دەبێت.
ئەگەر بینی جلە خەوەکەی چڵکن و دڕابوو، واتە ژنەکەی پیس و پۆخڵ و نەگونجاوە.
ئەگەر دیتی جلە خەوەکەی سووتا، واتە خێڵەکەی دەمرن.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: جلی خەو لە خەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: ژنی باش. دووەم: ئاسوودەیی و ئارامی. سێیەم: ئێش و ئازار و مەینەتی.

تعليقات