ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ هەڵبژرادنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ هەڵبژرادنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: 


پاش کشانەوەی دام و دەزگا ئیدارییەکان لە کوردستان لەلایەن ڕژیمەوە بە ئۆمێدی خوڵقاندنی بەرەڵڵایی و سەرگەردانی لەناو ڕیزەکانی گەلی کورددا، بەڵام لە دووای زنجیرەیەک ڕاپەڕین بەتایبەتی راپەڕینی سێیەم کە بە (داستانی ڕزگارکردنی کفری) ناو دەبرا.

ئەو ڕاپەڕینەی کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان گەورەترین داستانیان بۆ نەوەکانی کورد لە ٠٨/١٠/١٩٩١ی.ز تۆمار کرد، بۆشاییەکی کارگێڕی لە کوردستاندا پەیدا بوو، بۆیە سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی زیرەکانە هەوڵی کارکردنیدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەو هەڵبژاردنەش لە ڕۆژی ١٩/٠٥/١٩٩٢ی.ز ئەنجام دراو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پەرلەمانی کوردستان دامەزرا و پاشان حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٠٤/٠٧/١٩٩٢ پێک هات.

وەبۆ ڕاستی مێژوو کرداری هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان بەشایەتی نوێنەرانی دەوڵەتان و ڕۆژنامەنووسان، کەرنەڤاڵێکی باش و تاقیکردنەوەیەکی ڕووناک بوو لە شەوە زەنگی جیهانی سێیەم و سەرانسەری ڕۆژهەڵاتدا لە ڕووی چەسپاندنی دیموکراتیەت و بەهێز بوون.

ڕیزەکانی گەل و (فیدراڵیەتیش) بووە درووشمی هەموو لایەک، ئەوەی شایانی باسە مامۆستایانی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو شانبەشانی چین و توێژەکانی تری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ پووچەڵکردنی پیلانی ڕژیم لە کشانەوەی دام و دەزگا ئیدارییەکان لە کوردستان.

تعليقات