ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ * کۆڕەوە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ١٩٩١ی.ز:

ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ * کۆڕەوە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ١٩٩١ی.ز: 


ئەوەی چاوەڕوان دەکرا و گەلی عێراق بەتایبەتی گەلی کورد ئۆمێدی پێ دەخواست دیکتاتۆری هەتاهەتایە بنبڕکرێت و حوکمی دیموکراتی و مافی سەربەستی ئازادی بێتە جێگری شەوەزەنگی بەعسی و هەموو جیهان پشتگیری ئەم پڕۆسەیە بێت بەتایبەت دەوڵەتانی هاوپەیمان کەچی بەبێ هیچ پێشەکییەک و لەبەر هەر هۆیەک کە ڕەنگە تا ئێستا ئاشکرا نەکرا بێ بەعس کەوتە شاڵاوی هێرش بردنە سەر خەڵک و وشک و تەڕی پێکەوە سووتاند.

بەڵام گەلی کوردستان ئەوەندەیان لا ستەم بوو جارێکی تر بکەنەوە ژێر باڵی ڕەشی بەعس، سەرتاپا زیاتر لە سێ ملیۆن کەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت و دایانە شاخ و سەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان، بەدەیان هەزار منداڵ و پیر لەناوچوون و بوونە کۆچی قوربانی فاشیەت، ئەوەندە هەیە سەردەمی ئەمڕۆ هۆیەکانی گواستنەوە و ڕاگەیاندن و ئەوەندە پێشکەوتوون کاتژمێر بە کاتژمێر کارەساتەکە دەگەینرا بەهەموو لایەکی جیهان و تەلەفزیۆن هەموو کارەساتیان دەبینی دەنگی ناڕەزایی و پشت گرتنی بەشیوەیەک ڕاست بووەوە گەورەیی کۆرەو، بەدەنگ کوردەوە هاتن ئەویش خۆی لە خۆی دا گەورەترین دەستکەوتی میللەتی خۆراگری کوردە.

کۆڕەوەکە ئەم ئەنجامانەی لێکەوتەوە:

١- سووربوون لەسەر یەکێتی ڕیزەکانی میللەتی کورد.
٢- ڕەفزی دیکتاتۆریەت.
٣- نەتەوە یەکگرتووەکان (U.N) بڕیاری ئەوەیدا کە ڕژیمی بەغداد نابێ هێرشی چەکداری بکاتە سەر گەلی کورد و لە ٠٥/٠٤/١٩٩١ی.ز (بڕیاری ٦٨٨) لە لایەن ئەنجۆمەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ببڕیاردرا ناوچەیەکی ئارام لەسەروی هێڵی ٣٦ بۆ کورد دابنرێ.
٤- دانانی هێزی هاوپەیمان لە بنکەی (ئەنجەرلیک) لە تورکیا بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان (هێزی چەکۆشی ئامادە).
٥- ناردنی هێزێکی چەکداری بۆ ناو کوردستان بۆ پاراستنی خەڵکی لە کاتی گەڕانەوەیان دا.
٦- چیتر لەمە ناترسێ بە بەتەنیایە، بەڵکوو مەسەلەی کورد نەک لە رووی مرۆڤایەتییەوە تەماشای دەکرێ، بەڵکوو میللەتێکە پێویستە مافی سیاسی خۆی وەربگرێت.

تعليقات