ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ *جەنگی کەنداو-گەردەلوولی بیابان:

ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ *جەنگی کەنداو-گەردەلوولی بیابان:


 

ڕژێمی عێراق پاش کۆتایی هاتنی جەنگی ئێران، بۆی دەرکەوت کە کەوتووەتە بن قەرزێکی زۆرەوە، کەوتە بیانو گوتن بە دەوڵەتانی کەنداو بەتایبەتی کوێت، ڕژێم بەو چەک و تەقەمەنیە دەنازی کە لە جەنگی ئێران بە رێگای دەوڵەتە زلهیزەکان بەدەستی کەوتبوو بۆیە کەوتە هەڕەشەکردن لە دەوڵەتانی دراوسێ.

لە ئەنجامدا هەڕەشەکانی سەری گرت لە ١٠/٠٨/١٩٩٠ پەلاماری کوێتیدا و جاڕیدا کە کوێت پارچەیەکە لە عێراق و بە نۆزدەیەمین پارێزگا لە عێراق ناساندی، بە پێچەوانەی جەنگی عێراق و ئێرانەوە، دەوڵەتانی دونیا بەتایبەتی زلهێزەکان کەوتنە خۆیان و نەتەوەیەکگرتووەکان بریاری تەواو بێ قەید و شەرتی کشانەوەی هێزەکانی عێراقیان لە کوێت دەرکرد.

کە ئەگەر بە ئاشتی نەکشایەوە ئەوا بە زۆر واتە بە زەبری جەنگ بکێشێتەوە بریاری ژمارە (٦٦٠) بۆ ئەم مەبەستە دەرچوو، وڵاتە یەکگرتووەکان و فەڕەنسا و بەریتانیا و دەوڵەتانی عەرەب وەکوو میسر و سووریا و سعوودیە و زۆری تر کە ژمارەیان (٣٠) دەوڵەت بوو هێزی هاوپەیمانییان دروست کرد بە تەواوی سەرباز و چەکی پێش کەوتووەوە و خۆیان گەیاندە کەنداو و سعوودیە.

نوێنەری دەوڵەتان و مرۆڤدۆستان پەیتا پەیتا خۆیان دەگەیاندە بەغدا بۆ ڕازی کردنی عێراق بۆ کشانەوەی لە کوێت بەڵام کەلە ڕەقی سەرۆکی ڕژێم لە خۆبایی بوونەکەی لەوە زیاتر بوو. کە دەیگوت بیابانی سعوودیە و کوێت لەژێر پێی هێزەکانی هاوپەیماناندا دەکا بە دۆزەخ و نیوەی ئیسرائیل دەسووتێنێ بە چەکی (کیمیاوی جووت لا) ژێراوژووری دەکا.

ئەمجا سەرۆکی ئەمریکا (جۆرج بۆش)ی یەکەم لە ١٧/٠١/١٩٩١ی.ز دا جەنگی کەنداوی ڕاگەیاند بەناوی (گەردەلوولی بیابان)ەوە هێزەکانی هاوپەیمانان پەلاماری هێزی عێراقیاندا و لە ماوەی (١٠٠) کاتژمێردا تەفرو توونایان کردن، ئەنجامەکانی:

١- کوژرانی زیاتر لە (١٠٠)هەزار سەرباز.
٢- دەستگیرکردنی (٧٠) هەزار سەرباز.
٣- تێکشکانی هێزی سەربازی عێراق بەڕێژەی زیاتر ٥٠٪.
٤- لە کار خستنی هێزی ئاسمانی عێراق.
٥- لە کارخستن و تێکدانی زۆربەی کارگە و هۆیەکانی ڕاگەیاندن و پرد و پڕۆژە سەربازییەکان.
٦- نابووت بوونی تەواوی عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە و قەرزاری عێراق گەیشتە ١٥ بلیۆن دۆلار.
٧- ملکەچی تەاوی عێراق بۆ هەموو بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان.

تعليقات