خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پووزەوانە-گۆرەوی:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پووزەوانە-گۆرەوی:



ئیبن سیرین دەڵێ: گۆرەوی یان پووزەوانە لە خەودا، ئەگەر دانرابوو، نیشانەی ماڵ و سامانە و ئەگەر لە پێی کردبوو یان لە قاچی ئاڵاندبوو، نیشانەی گەشتکردنە.
ئەگەر دیتی گۆرەوی لە لاقی ئاڵاندبوو، بەجۆرێک کە گەشتیاران کردبوویانە هاوئاهەنگی خۆیان لە بیاباندا، بەڵام هیچ هاوڕێ و توێشوویەکی لەگەڵ نەبوو، واتە زوو لە دونیا دەردەچێت و دەمرێت.
ئەگەر دیتی گۆرەوییەکەی خۆی بە کەسێک فرۆشت، یان دای بە کەسێک، واتە ماڵ و سامانەکەی دەردەچێت و دەفەوتێتت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: گۆرەوی و پووزەوانە لە خەودا، سێ لێکدانەوەی هەیە.
یەکەم: ماڵ و خواست و ئاواتەکان. دووەم: گەشتکردن. سێیەم: مەرگە بۆ کەسێک کە بە قاچی پێچراوەوە و بە تەنیای رێگەی بیابانی گرتبووە بەر.

تعليقات