ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ هۆیەکانی (جەنگی-شەڕی) عێراق و ئێران*:

ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ هۆیەکانی (جەنگی-شەڕی) عێراق و ئێران*:


 ١- ململانێی عەرەب و فارس لەسەر دەسەڵات و چەسپاندنی خودی نەتەوایەتی لە ناوچەکەدا.

٢- شەڕی مەزهەبی.

٣- پشت گوێخستنی ڕێککەوتننامەی جەزائیر کە هەریەکەیان ئەوی تری پێ تاوانبار دەکرد.

٤- خۆ پرچەک کردن لە لایەن ڕژێمی عێراقەوە بە چەکی قورس و کۆمەڵکوژ بەتایبەتی چەکی کیمیاوی.

٥- لە خۆبایبون و گیانی شۆڤێنیەتی لای سەرانی عێراق بەتایبەتی سەرۆکی ڕژێم.

لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ی.ز هێزەکانی سوپای عێراق بەدرێژایی سنوور هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر ئێران، و لە ٠٨/٠٨/١٩٨٨ی.زدا شەڕ وەستیندرا بە کوژرانی سەدان هەزار لە ڕۆڵەکانی گەلانی عێراق و ئێران وێران بوونی دەیان شار و پڕۆژە، لە دەستدانی عێراق و هەمووی بوو بە خۆراکی جەنگی لە خۆبایبوون و شۆڤێنیەت.

*مەبەست لەباس کردنی جەنگی عێراق و ئێران و جەنگی کەنداو تەنیا هەر ئەوەندەیە تا پێی بزانین کە ڕژێم ڕێبازێکی خوێناوی و دڕندانەی گرتبووە بەر و ئەم دوو جەنگە چۆن لە بارەی مەسەلەی کورد ڕەنگی داوبوویەوە، نەک باس کردنییان بە دوور و درێژی.

Comments