خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پۆڕ-سوێسکە ڕەشە-باڵندەیەکە لە شێوەی کەو:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پۆڕ-سوێسکە ڕەشە-باڵندەیەکە لە شێوەی کەو:



ئیبن سیرین دەڵێ: پۆڕ لە خەودا، ژنێکی ڕووخۆشە، بەڵام میهرەبان نییە و لەگەڵ مێردەکەی ناگونجێ.
ئەگەر دیتی پۆڕی گرت یان کەسێک پێیدا، ئەوا ژنێکی لەو شێوە و بەو تایبەتمەندیەوە دەهێنێت.
ئەگەر گۆشتی پۆڕی دەخوارد، ئەوا بەقەدەر ئەوەی خواردوویەتی، پارە و سامان لە ژن دەستێنێت و خەرجی دەکات.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی پۆڕ بەدەستیەوە فڕی و ون بوو واتە ژنەکەی تەڵاق دەدات.
ئەگەر پۆڕی زۆری هەبوون و زانی هەموو هی ئەون، ئەوا هێندەی ژمارەی پۆڕەکان ژن و کەنیزەکی دەبێت.

تعليقات