بوون بە کەسی زانا-کارزان چییە لەخەودا؟

بوون بە کەسی زانا-کارزان چییە لەخەودا؟
خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زانا-کارزان:
بوون بە زانا و کارزان یان کەسێکی دانا لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە:
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر دیتی بووەتە زانا یان فەقێ، ئەوا ئەگەر بینەری خەوەکە خۆی نەزان و نەخوێندەوار بوو، نیشانەی ئەوەیە ناوی بە خراپە دەکەوێتە سەردەم و یان زاران. بەڵام ئەگەر خۆی زانا بوو، واتە زانست و زانیارییەکەی زیاتر دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: "ئەگەر بینی زانست و زانیاریی فێری خەڵکی دەکرد، خۆی زانا نەبوو، واتە بەفێڵ و تەڵەکە خەڵکی ئەو دەڤەرە، دەکاتە گاڵتەجاڕی خۆی. بەڵام ئەگەر خۆی زانا بوو، واتە پێگە و ڕێزی دەست دەکەوێت."
ئەگەر بینەری خەوەکە بەهۆی زانست و زانیارییەوە بەخششی لە خەڵکی وەردەگرت، نیشانەی ئەوەیە بەرتیل لە خەڵک وەردەگرێت.
ئیمام جعفەری سادق دەفەرمێ: "ئەگەر بینەری ئەم جۆرە خەوانە زانا بوو، چوار واتای هەیە:
یەکەم: گەورەیی. دووەم: ڕێز. سێەم: ڕەزامەندی خەڵک. چوارەم: ویلایەت و دەسەڵات."

No comments:

Post a Comment