هەڵبەستێکی قوتابیانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بەناوی (کتێب):

هەڵبەستێکی قوتابیانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بەناوی (کتێب):
من کردوومە بە پیشە
کتێب دۆستمە هەمیشە
لەلام جوانترین ئیشە
***
هەرچەندە من مناڵم
بەکتێب زۆر خۆشحاڵم
لەگەڵیدا هەڤاڵم
***
بابەت لە بۆ مناڵان
پێویستە لەگشت ماڵان
تا کات نەڕوا بە تاڵان
***
ئا کتێب گەنجینەیە
ڕووناکی ئەم ژینەیە
بۆ دوواڕۆژ بنچینەیە.
ناوی هەڵبەستوان (عەبدولڕەحمان تاوگۆزی)
هەڵبەستوان ناوی عەبدولڕەحمان سەید ئەوڕەحیم حەمە ئەمین (عەبدولڕەحمان تاوگۆزی)یە، لە ساڵی ١٩٧٠ی.ز لە ئاوایی (سەرشاتە)ی دەڤەری (تاوگۆزی) لەدایکبووە. لە ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە مناڵان بەردەوام هەڵبەستی نووسیوە.
تێبینی: ئەم هەڵبەستە تایبەتە بە قوتابیانی پێنجەمی سەرەتایی باشووری کوردستان

No comments:

Post a Comment