دەرچووی پۆلی یەکەمم وا لە پۆلی دووەمم
یاخوا پیرۆزبێ لێمان خوێندنی ساڵی نوێمان
قوتابخانەم خۆشدەوێ چونکە دڵ تیا دەسرەوێ
کەلوپەلی خاوێنم هیچ کات نایانژاکێنم
هەربژی قوتابخانە کە مەڵبەندی ژیانە.
هەڵبەستوان-شاعیر ناو (لەیلا مستەفا)یە، خەڵکی شاری شەقڵاوەی باشووری کوردستانە، لەساڵی (١٩٦٣)ی.ز لە دایکبووە، زۆر هەڵبەست و بابەتی ئەدەبی منداڵانی بەڵاو کردووەتەوە. لە ساڵی (٢٠٢٠)ی.ز کۆچی دواییکردووە.
تێبینی: ئەم هەڵبەستە هی قوتابیانی پۆلی دووی سەرەتایی قوتابخانەکانی باشووری کوردستانە.

No comments:
Post a Comment