لە کاتێکدا زۆرێک لە کۆمپانیاکان ساڵی ڕابردوو شەپۆلێکی دەرکردنیان بە بەپاساوی دروشمی "گۆڕینی AI" ژیری دەستکرد دەستپێکرد، بەڵام داتا نوێیەکان دەریدەخەن کە هەمان ئەم کۆمپانیایانە ئێستا کارمەندانی پێشوویان دامەزراندووەتەوە.
شارەزایان دەڵێن، بەڵێنی کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی "بە تەواوی مرۆڤ بە ئامێر بگۆڕن"، هێشتا دوورە لە ڕاستیەوە.
بەپێی ئاکسیۆس، زۆرێک لە کۆمپانیاکان ڕووبەڕووی تێچووی زۆری جێبەجێکردن و هەڵەی تەکنیکی و نەبوونی گەڕانەوەی دارایی بەرچاو بوونەتەوە. بەپێی خەمڵاندنەکان، زیاتر لە ٩٥%ی ڕێکخراوەکان هێشتا ئەنجامێکی ئابووری بەرچاویان بەدەست نەهێناوە لە وەبەرهێنانەکانیان لە AI ژیری دەستکرددا.
لە ئەنجامدا کۆمپانیاکان دەگەڕێنەوە بۆ کارامەیی مرۆیی؛ هەمان ئەو کارمەندانەی کە پێشتر بە "جێگرەوە" دادەنران.
بەپێی ئاکسیۆس، شەپۆلی نوێی دووبارە جێگیرکردنەوەکان ئەوە پیشان دەدات کە داهاتووی کارەکان تێکەڵەیەک دەبێت لە تەکنەلۆژیا و مرۆڤ نەک جێگرەوەی تەنیا یەکێک لەوانە، واتە نە مرۆڤ بەبێ تەکنەلۆژیا دەیکرێت نە تەکنەلۆژیاش بەبێ بوونی مرۆڤ.

No comments:
Post a Comment