نیزامئەدین موسەوی، وتەبێژی پێشووی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی ئیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: نوێنەری ترەمپ لە عێراق لە یەکەم لێدوانیدا جەختی لەسەر پێویستی نەهێشتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردەوە.
پێشتر موجتەبا حوسێنی، نوێنەری خامنەیی لە عێراق، ڕایگەیاندبوو: “دەنگۆیەکانی ئەمریکا لە دژی عێراق سەبارەت بە داماڵینی چەک یان هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، خواستێکی بەدەستنەهاتووە.”

No comments:
Post a Comment