زالوو-زێروو-زۆرگ لەخەودا چییە؟

زالوو-زێروو-زۆرگ لەخەودا چییە؟
دیتن و پێوەنووسانی زالوو-زۆرگ-زێروو کە کرمێکی گچەی ئەڵقەییە بە لەشی مرۆڤەوە لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە:
خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زالوو-زۆرگ-زێروو:
ئیبنی سیرین دەڵێت: بینینی زالوو لە خەودا دوژمنی چاوچنۆکە.
ئەگەر زالوو خوێنی لە جەستەی دەمژی، واتە دوژمن بە سەریدا زاڵ دەبێت، بە قەدەر ئەو خوێنە ماڵ و سامانەکەی کەم دەبێتەوە.
ئەگەر زالووی لە لەشی خۆی کردەوە و کوشتی، واتە بەسەر دوژمندا زاڵ دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: زالوو لەخەودا خێزانێکە، کە پارەی خەڵکی تر دەخۆن، نەک پارەی خۆیان.
ئەگەر دیتی زالوویی زۆر لەسەر لەشی کۆببوونەوە خوێنی دەستیان دەمژی، واتە بە قەدەر بەهای ئەو خوێنە سەروەت و سامانەکەی کەم دەکات و تووشی خەم دەبێت.
جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر دیتی زالوو لەسەر لەشیەتی، بەڵام خوێنی جەستەی نەدەمژی و نەیدەگەست، واتە دوژمن هیچ زەرەرێکی پێناگەینێ.
ئەگەر دیتی زالوو چووە قورگیەوە، واتە دوژمن لە ماڵەکەی دایە. بەقەدەر ئەو زیانەی کە لە زالووەکەوە پێگەشتوە، دوژمن زەرەری پێدەگەینێت.

No comments:

Post a Comment