ڕۆژێک لە ڕۆژان قوتابییەک لە قوتابخانە لە وانەی مامۆستایەکانی باش تێنەدەگیشت و زوو هەڵدەچوو، تا ڕۆژێک وای لێهات ڕۆژێک هەڵچوو و تووڕەبوو.
قوتابیەکە وتی: مامۆستا من لە وانەکانی قوتابخانە باش تێناگەم و هیچ شتێک ناچێتە مێشکما، نازانم هۆکار چییە دەرسەکانم زۆر لەلا گرانە؟
بەڵام قوتابیەکە گوتی: مامۆستا من ئیدی مێشکم وەریناگرێت و بە تووڕەی و گریانەوە جانتایەکەی هەڵگرت و بە غاردان-هەڵهاتن ڕۆیشتە دەرەوە لە قوتابخانە و چووە ناو دەشتێک بۆ خۆی لە بن دارێک پاڵی داوە و خەوی لێکەوت، کە مێشکی باش پشوویدا، لەخەو هەستا و سەیری ئاسمان و دارەکەی سەرسەری کرد، مێروستان-مێروولەیەکی زۆری پێوەبوو، سەیری یەکێک لە مێرووەکانی کرد، بارێکی زۆر قورسی هەڵگرتووبوو و هەر جارە کە دەیویست بەرەو سەر دارەکەی ببات، ئەوا لێبەردەبووەو و دەهاتە خوارەوە و دەیبەردەوە و دیسان لێبەردەبووەوە، هەموو جارێک ئەم ئیشەی دەکرد، هەتاکوو کۆتایەکەی بارەکەی بردە سەر دارەکە و سەرکەوتووبوو.
قوتابیەکە لە حیکمەتی ئەم بابەتە گەیشت، کە من لە وانەکانم یەک دوو جارێک تێنەگەیشتم بڕیاری هەڵاتنم لە قوتابخانەدا، بەڵام ئەم مێرووە چەندین جار بەربووەوە و دیسان سەرکەوتەوە، تا کۆتایەکەی بەسەرکەتووی توانی ئەو بارە قورسە بگەینێتە ناو هێلانەکەی.
پاش تێگەیشتن لە حیکمەتی کۆششی مێرووەکە، قوتابیەکە گەڕایەوە قوتابخانە، داوای لێبوردنی لە هەموو مامۆستایەکانی کرد و چووە سەر دەرسەکانی و لە هەموو دەرسەکانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بڕیاریدا زوو هەڵنەچێت و لە کۆششەکانی بەردەوام بێت و پشووبەرزبێت، لە کۆتایا لە هەموو دەرسەکانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

No comments:
Post a Comment