داڕشتنێک بۆ قوتابیان، "مامۆستا خوێندنەوە چ سوودێکی هەیە؟"

داڕشتنێک بۆ قوتابیان، "مامۆستا خوێندنەوە چ سوودێکی هەیە؟"
"مامۆستا، من زۆر کتێبم خوێندووەتەوە... بەڵام زۆربەیانم لەبیرکردووە. کەواتە خوێندنەوە سوودی چییە؟"
ئەمە پرسیاری خوێندکارێکی (تۆژەرەوە-کنجکاو) بوو بۆ مامۆستاکەی.
مامۆستایەکەی وەڵامی نەدایەوە، تەنیا بە بێدەنگی سەیری کرد.
دوای چەند ڕۆژێک لە لای ڕووبارێک دانیشتبوون.
پیرەمێردەکە لەناکاو وتی:
"تینوومە، ئاوێکم بۆ بێنە... بەڵام بەو کۆزە ئاوە کۆنەی لەوێ."
خوێندکارەکە سەری سوڕما. داواکارییەکی سەیر بوو- چۆن مرۆڤ دەتوانێت بە کۆزەیەکی ئاوی پڕ لە کون ئاو بهێنێتەوە؟
بەڵام نەیوێرا ناڕەزایەتی دەرببڕێت.
کۆزە ئاوەکەی هەڵگرت و هەوڵیدا.
جارێک... دوو جار... دووبارە و سێبارە...
خێراتر ڕایکرد، ڕێڕەوەکەی گۆڕی، تەنانەت هەوڵیدا بە پەنجەکانی کونەکان داپۆشێت.
هیچ کامیان چارەسەری ئەو کونانەی نەکرد. تەنانەت دڵۆپێک ئاویش نەیدەتوانی خۆی ڕابگرێت.
بە ماندووبوون و بێزارییەوە، کۆزە ئاوەکەی فڕێدایە سەر پێی مامۆستایەکەی و وتی:
"ببورە، نەمتوانی، ئەستەم بوو."
مامۆستایەکەی بە میهرەبانییەوە سەیری کرد و وتی:
"تۆ شکستت نەهێناوە، سەیری کۆزە ئاوە کونەکە بکە."
خوێندکارەکە سەیری کرد... و شتێکی بینی.
ئێستا کۆزە کۆن و ڕەش و پیسەکە دەدرەوشایەوە.
ئاوەکە هەرچەندە لەناویدا نەمابوو، بەڵام دووبارە و سێبارە بەسەریدا تێپەڕیبوو، ئێستا دەبریسکایەوە، ڕەشی و پیسی پێیەوە نەمابوو.
مامۆستایەکە بەردەوام بوو،
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە خوێندنەوەشدا هەمان شتە.
گرنگ نییە ئەگەر هەموو وردەکارییەکت لەبیر نەبێت،
گرنگ نییە زانستەکەت وەک ئاو لە مێشکتەوە دەربچێت...
چونکە کاتێک دەخوێنیتەوە، مێشکت نوێ دەبێتەوە،
ڕۆحت بەهێز دەبێت،
بیرکردنەوەکانت هەناسە دەدەن،
وە تەنانەت ئەگەر یەکسەر درکی پێ نەکەیت، ناوەوەت دەگۆڕدرێت”.
ئەمە واتای-مانای ڕاستەقینەی خوێندنەوەیە—
بۆ ئەوە نییە یادەوەریت پڕ ناکرێنەوە،
بەڵام بۆ پاککردنەوە و دەوڵەمەندکردنی ڕۆحت بەسوودە.

No comments:

Post a Comment