داڕشتنێک بۆ قوتابیان، مامۆستا دەمەوێت نهێنیەکەم پێ بڵێی! کە بتوانم باسی نەکەم.

داڕشتنێک بۆ قوتابیان، مامۆستا دەمەوێت نهێنیەکەم پێ بڵێی! کە بتوانم باسی نەکەم.
ڕۆژێک لە ڕۆژان شاگردێک بە مامۆستایەکەی دەڵێت، مامۆستا منیش دەتوانم نهێنی پارێزبم، بۆ نهێنییەکم پێ ناڵێی کە بتوانم بیپارێزم؟
مامۆستایەکەی پێ دەڵێت، ئەی شاگردی من تۆ ناتوانیت ئەو نهێنیانەی من بپارێزیت، بۆیە قورسە بەڵکوو نەتوانی بیپارێزیت باجارێ گەورە بیت ئەوجا.
بەڵام شاگردەکە پێداگر دەبێت و داوا لە مامۆستایەکەی دەکات کە نهێنییەکی لە لا باس بکات.
مامۆستاش ڕازی دەبێ و شەرت و مەرجی بۆ دادەنێت.
قوتابیەکە دەڵێ: مامۆستا شەرتەکەت چییە؟
مامۆستاش دەڵێ: سندۆقێکی داخراوت دەدەمێ، بەو مەرجەی سەیری ناوی نەکەیت و بیگەینیتە شوێنی مەبەست بۆم.
شاگردەکە بە مەرجەکە ڕازی دەبێت و سندۆقەکە دگرێتە دەستەوە و بەرەو شوێنی مەبەست دەکەوێتە ڕێگا و دەگاتە چۆلەوانیەک، بەڵام شاگردەکە ئەو سندۆقە داخراوەی لا ببووە مەراق و حەزی دەکرد بزانێ، چی تێدایە، هەر جار کە دەیویست سەرەکەی بکاتەوە دەکەوتە بیر قسەکانی مامۆستایەکەی، کە نابێ بیکاتەوە، بۆیە لە کۆتایەکەیەدا زۆر وەسوەسە دەبێت و لە دڵی خۆیدا دەڵێ، جا خۆ مامۆستایەکەم لێرە نییە، دەی با بیکەمەوە و بزانم چییە؟
هەر کە دەرگای سندوق دەکاتەوە، مشکێک لەناویدا هەڵدێت، دەیەوێت بیگرێتەوە و بیخاتەوە ناو سندۆقەکەوە و بیگەینێتە شوێنی مەبەست، بۆیە ناتوانێت بیگرێتەوە، جا لەو کاتە دەگەڕێتەوە بۆ لای مامۆستایەکەی.
دەگاتەوە لای مامۆستا و پێ دەڵێت: مامۆستا من نەمتوانی ئەمانەتەکە وەک خۆی بگەینم.
مامۆستاش پێدەڵێت هۆکار چ بوو؟ بۆ نەتوانی بیگەینیت؟
ئەویش لە وڵامدا دەڵێ: مامۆستا کە لە ڕێگادا دەڕۆیشتم و سندۆقەکەم لەدەست بوو، مەراقم زۆر لەلا دروست بوو کا بزانم چی لە ناو سندوقەکەیە؟! بۆیە سەری سندوقەکەم کردەوە و مشکێکی تێدا بوو و هەڵات، نەمتانی مشکە هەڵاتووەکە بگرمەوە، بۆیە داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی ئەمانەتەکە بگەینمە شوێنی مەبەست.
مامۆستاش بە شاگردەکەی دەڵێت: شاگردی بەڕێز، بۆیە ئەو ئەرک و ئەمانەتەم پێ سباردی کە بزانی تۆ تەمەنت نەگەیشتووەتە ئەوەی نهێنی پارێزبی، نهێنی پارێزی ئەرک و ئەمانەتێکی زۆر قورس و گرانە.

No comments:

Post a Comment