خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەڕوو-بەڕی:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەڕوو-بەڕی:


ئیبن سیرین دەڵێت: بینینی بەڕوو لە خەودا، ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵە، بە قەدەری ئەوەی بینیویەتی.

ئەگەر بینی لە خەویدا درەختی بەڕوویان هەبوو، واتە لەو ساڵەدا ماڵ و سامان و نیعمەتی زۆری دەست دەکەوێت، بە مەرجێک ئەگەر وایزانی کە ئەو بەڕووانە هی خۆیەتی.

ئەگەر بینی بەڕووەکە لە ماڵی کەسانی تردا بوو، واتە خەڵکی ئەمانەتەکانیان لەلای ئەو دادەنێن.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی بەڕوو لە خەودا، سێ جۆر لێکدانەوەی هەیە.

یەکەم: ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ. دووەم: سوود و قازانج. سێیەم: ژیانی خۆش و باش.



تعليقات