خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەردی شەوە-بەردی ئەقیق:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەردی شەوە-بەردی ئەقیق:


ئەگەر لە خەویدا بینی، مستیلەیەکی(ئەنگوستیلەی) لە بەردی شەوە هەبوو، نیشانەی ئەوەیە ژن دێنێ.

ئەگەر دیتی بەردی شەوەی زۆری هەبوون، واتە لە لایەن ژنانەوە، ماڵ و پارەی دەست دەکەوێت.

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا دیتی بەردی ئەقیقی هەبوو، واتە لە لایەن کەسێکی گەورەوە سوودی پێدەگات.

ئەگەر بینی بەردە ئەقیقەکەی لێ ون بوو، لێکدانەوەکەی پێچەوانەیە.

ئەگەر دیتی بە خەروار و بە فەردە بەردی ئەقیقی هەبوو، واتە بە قەدەر ئەوە، سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر لە خەویدا دیتی شەوەی هەبوو، نیشانەی ئەوەیە کچی دەبێت.
ئەگەر کچی نەهێنایە دونیا، نیشانەی خەمە.

ئەگەر شەوە ڕەنگەکە سپی یان سەوز (کەسک) بوو، نیشانەی سوود و قازانجە.
دەڵێن: نیشانەی خۆشی و شادومانییە.

بینینی شەوەی زەرد لە خەودا، نیشانەی نەخۆشییە.





تعليقات