خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەڕە-ڕاخەر:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەڕە-ڕاخەر:


ئیبن سیرین دەڵێ: بەڕە لە خەودا، نیشانەی پیاوێکی ئیماندار و گەورەیە.


ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا بینی بەڕەیەکی چنی، نیشانەی ئەوەیە ژنێکی دەوڵەمەند دەخوازێت.


ئەگەر ژنێک ئەم خەوەی بینی، نیشانەی ئەوەیە شوو دەکات.


جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا بەڕەی سەوزی بینی، نیشانەی ژنی پاکداوێن و خۆپارێزە.


ئەگەر بەڕەیەکی سووری بینی، نیشانەی ژنی بە زەوق و بەجۆش و خرۆشە.


ئەگەر بەڕەی زەردی بینی، ئەوا ژنەکە شێوە نەخۆشە.


ئەگەر ڕەش بوو، ئەو ژنە زانایە.


ئەگەر بینی بەڕەکە دیار نەماوە و لەناو چووبوو، واتە لەو ژنە جیا دەبێتەوە.


ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بەڕە لە خەودا، پێنج واتای هەیە.


یەکەم: سەرۆک. دووەم: گەورەیی و سەرکردە. سێیەم: ژنی دەوڵەمەند. چوارەم: کەنیزەک. پێنجەم: سوود و قازانج.



تعليقات