کوردستان لە ڕووی (کارگێڕی، ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، ئابووری)یەوە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا؛ کوردستان لە ڕووی ڕامیارییەوە:

کوردستان لە ڕووی (کارگێڕی، ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، ئابووری)یەوە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا؛ کوردستان لە ڕووی ڕامیارییەوە:


 لە ڕووی پەیوەندی ڕامیارییەوە، بەشێکی زۆر و گەورەی هەرێمە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئیمپراتۆری عوسمانی داگیرکەر، بە ناو لە ژێر دەسەڵاتی سوڵتانی عوسمانیدا بوون.

لە ئەنجامی ئەو بارودۆخەی کە لە کوردستان دروست بوو، میرە کوردەکان ئەوانەی سەدەها ساڵ خاوەن میرنشین بوون، هەوڵیاندا جێ پێی خۆیان بچەسپێنن.

کاتێک سوڵتانی عوسمانی دانی نا بە مافی میرنشینە دەرەبەگییە کوردییەکاندا و بوونە لایەنگری سوڵتان، ئەو دانپێدانانە سرووشتێکی دەرەبەگی هەبوو، کەم و زۆر دەستکاری مافی میری میرنشینە کوردییەکانی لە هەرێمەکانی ژێر دەستیاندا نەدەکرد.

لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا چەند میرنشینێکی گەورەی کوردی لە کوردستاندا پەیدابوون، لە خوارەوە لە هەرێمی سلێمانی و شارەزوور میرنشینی بابان هەبوو.

لە باکووریشەوە میرنشینی سۆران کە ناوچەیەکی زۆر فراوان و گەورەی گرتبووەوە کە زیاتر پارێزگای هەولێری ئێستای دەگرتەوە.

لە ڕۆژئاوای سۆرانیشەوە میرنشینی بادینان هەبوو کە پایتەختەکەی ئامێدی بوو.

لە ژوورووی میرنشینی سۆرانەوە لە ناوچە شاخاوەییەکاندا میرنشینی (هەکاری) هەبوو.

وە لە ڕۆژئاوای هەکاری و بادیناندا میرنشینی بۆتان هەبوو، کە پایتەختەکەی جزیرە بوو، کە لە زۆر کۆنەوە ناوی دەرکردبوو.

تعليقات