خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەردە ڕەشەکەی کەعبە:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەردە ڕەشەکەی کەعبە:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی دەستی بە بەردە ڕەشەکەی کەعبەدا (حەجەر ئەلئەسوەد) هێنا و چاولێکەری ئیمامی دەکرد، واتە لە لایەن خەڵکی حیجازەوە خێر و قازانجی پێدەگات.

ئەگەر بینی بەردە ڕەشەکە لە شوێنی خۆی نییە و پەرت و بڵاوە، واتە بێ بڕوا و بێباکە.

ئەگەر بینی دیسان بەردە ڕەشەکەی خستەوە جێگایەکەی خۆی. واتە دووبارە دێتەوە سەر ڕێگای چاکە.

ئەگەر بینی لە ئاوی زەمزەمی دەخواردەوە، واتە بە زووترین کات، شتە ون بووەکەی دەدۆزێتەوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی بەردە ڕەشەکەی ماچ دەکرد و روخساری پێدا دەهێنا، واتە خێر و قازانجی زۆر دەبێت و حەزی لە خێر و بەخشینە و دەچێتە ڕیزی زاناکانەوە.



تعليقات