زمان قوتدان چیە؟

زمان قوتدان چیە؟ 

لە ڕاستیدا شتێک نییە بە ناوی قوتدانی زمان، بەڵکوو بەھۆی گرژبوون و خڕبوونەوەی ماسوولکەکانی زمان کە لە شێوەی گەشکەی زماندا دەردەکەوێت و ئەو کاتە زمان دەبێتە تەنێکی گەورە لە دەمدا و دەبێتە ھۆی داخستنی ڕێڕەوی ھەناسەدان بۆ کەسەکە و لە چەند خولەکێکی کەمدا ئەگەر پێی نەزانرێت کەسەکە گیان لە دەست دەدات.

ئەم حاڵەتە حاڵەتی کوت و پڕە و نابێت بیر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بکرێتەوە، بەڵکوو دەبێت لە ھەمان شوێندا چارەسەر بکرێت.

ھۆکارەکانی قوتدانەوەی زمان:

١- جیاوای لە ڕێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا جا بەھەر نەخۆشیەک بێت.

٢- بەرکەوتنی لە ناکاوی کەلەی سەر و لەرینەوەی مێشک.

٣- دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە ناکاو، زۆربەی کات بەھۆی ماندووبوونی لە ڕادەبەدەر دەبێت بۆ نموونە ڕاکردنێکی لە ناکاو، وەک ئەوەی لە یاریزانەکاندا ڕوودەدات.

٤- تێکچونی کۆئەندامی سووڕی خوێن کە زۆربەی کات بەھۆی ناڕێکی لە لێدانی دڵ ڕوو دەدات.

چۆن بزانین کەسێک لە نزیکمانەوە زمانی قوتداوەتەوە ؟

١- لە ناکاو ھێزێکی دەرەکی بەر سەری کەسەکە دەکەوێت و ئەویش بە ھەڵپە دەکەوەێتە گیانەڵا(پەلەقاژە) کردن و دەست بۆ مل بردن.

٢- دوای ماندووبونێکی شەکەتکەر کەسەکە دەکەوێتە سەر زەوی و شین ھەڵدەگەڕێت.

٣- لە ناکاو یەکێک دەست بە گیانەڵا (پەلەقاژە) دەکات لە تاو گیانی ھەڵبەز و دابەز دەکات و دەکەوێتە سەر زەوی.

٤- کەسەکە دەست بۆ سک و گەرووی دەبات و دەنگی دەرنایا و شین ھەڵدەگەڕێت.

چۆن چارەسەری بکەین؟؟!!

ڕاستەوخۆ بە ھەموو تواناتەوە بە ھەردوو دەستت ملی کەسەکە بەرەو دواوە دەچەمێنیتەوە دەستێکت لەسەر ناوچەوانی کەسەکەیە و دەستەکەی ترت لە ژێر چەناگەی کەسەکە دەبێت وەک لە وێنەکە نیشانم داوە.

د.شاخەوان حسێن

تعليقات