خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەرماڵ-بەرنوێژ-دووگورد:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەرماڵ-بەرنوێژ-دووگورد:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی لە مزگەوتدا لەسەر بەرماڵ دانیشتبوو، واتە گەشت دەکات بۆ حیجاز، بەتایبەت ئەگەر دیتی لە مزگەوتی خەڵوەدا بوو.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی دووگوردی خوری یان جاوی هەبوو، یان کڕی، واتە تامەزرۆی خواپەرستی دەبێت.

ئەگەر بینی بەرماڵەکەی سووتا یان ون بوو و لەناو چوو، ئەوا لێکدانەوەکەی پێچەوانەوەیە.

ئەگەر دیتی بەرماڵەکەی ئاورێشمی بوو، واتە نوێژ و ڕۆژوو و خواپەرستی دەکات، بەڵام دینەکەی لاوازە.

بە واتایەکی تر دیتنی بەرماڵ لە خەودا: بینەری خەوەکە لەگەڵ کەسێکی خۆشڕوو و مرۆڤێکی چاکدا هاوسەرگیری دەکات.

بەس ئەگر تەنیا دیتبێتی کە نوێژ دەکات، واتا دەچێت بۆ حەج.

هەروەها دەبێتە خاوەنی پارە و ڕزق و ڕۆزییەکی زۆر و خۆشی و شادی ڕووی تێدەکات.

ئەگەر دیتبێتی لەناو مزگەوت و لە شوێنێکی نوێژکردندایە ئەوا سەردانی حیجاز دەکەیت.

ئەگەر لەناو مزگەوتێکدا ئیعتیکافی کردبوو و لە کاتی ئیعتیکافدا بوو، ئەوا حەجی ماڵی خودا دەکات و پاداشت بەدەست دێنێت.

جابری مەغربی دەڵێ: ئەگەر بێت و لەسەر بەرماڵێکی ئاورێشم دانیشتبوو، ئەوا لە عیبادەت کردن دەکەوێ.

ئەگەر بەرماڵەکەی ون کردبێت، ئەوا عیبادەت و خودا پەرەستییەکەی بەرەو لاوازبوون دەچێت.

ئەگەر بەرماڵەکەی لە ئاورێشم بووبێت، ئەوا خودا پەرستییەکەی درۆینە و دینداریەکەی سست دەبێت.

بەگوێرەی ڕەوایەتێکی تر، بینی بەرماڵ لە خەودا بەواتای ژنێکی پاک داوێنە و هەروەها نیشانەی بەرزبوونەوەی پلەی ئیمان و دینداریە.



تعليقات