کوردستان لە ڕووی (کارگێڕی، ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، ئابووری)یەوە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا؛ کوردستان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە:

کوردستان لە ڕووی (کارگێڕی، ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، ئابووری)یەوە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا؛ کوردستان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە: 


(ئیستانبووڵ-ئەستەنبۆڵ-ئیستانبوڵ) کاتێک هەوڵیدا سنووری هەرێمەکانی لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە فراوانتر بکات، نیازی ئەوە بوو کاریگەری بەڕێوەبردن زیاتر بە سەریاندا بسەپێنێ، سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵ و کۆششەی (ئیستانبووڵ-ئەستەنبۆڵ-ئیستانبوڵ) لەو ڕووەوە دای، بەڵام سرووشت و ناوەڕۆکی ڕژێمی بەڕێوەبردن تا ڕادەیەکی زۆر بە دەست دەرەبەگەکانەوە بوو سەرەڕای ئەوەی کە لە ماوەی (تەنزیماتەکەدا) واتە رێکخستنەکەدا چەند چاکسازیەکی بەڕیوەبەرایەتی (کارگێڕی) کرا، دوای ساڵی (١٨٦٤)ی.ز شتێکی نوێ یاخود یەکەتێییەکی کارگێڕی گەورەتر لە شوێنی ئەیالەت دانرا کە ئەویش (ویلایەت) بوو، ئەویش لە چەند ئەیالەتێک پێک هاتبوو.

لە دۆخێکی وەهادا هەر جۆرە چاکسازییەک بارودۆخەکەی هێندەی تر دەشێواند و شپرزە تری دەکرد، چونکە هێنانەدی ئەو چاکسازییانە بەدەست ئەو کاربەدەستانەوە بوو، کە هەر ئەوەندەی کاریان دەگرتە دەست وایان دەکرد سنووری یەکە کارگێڕییەکان گۆڕانیان بەسەردا بێت، هەمیشە یەکە کارگێڕییەکان لەگەڵ هاتنی هەموو پاشایەکی نوێدا لە گۆڕاندا بوو، ئەم گۆرانەش کەم و زۆر لەسەر ڕادەی پشت ئەستووری و نزیکی پاشاکە لە کۆشکی سوڵتانەوە وەستابوو.

لە ناوچە دوورە پەرێز و شوێنە گۆشەگیرەکاندا، وەک نوێنەرانی کاربەدەستانی مەرکەزی/ناوەندی دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوو، وەهاش دەرەبەگە کوردەکان خاوەن دەسەڵات بوون، ئەم جووتە بارە لەو ڕۆژەدا کە لە دۆخێکی پڕ ئاژاوە و پاشاگەردانی و بێ یاساییدا، تەواو پەرەی سەندبوو، لە دۆخێکی وادا هەموو شتێک بەدەست دەرەبەگە کوردەکانەوە بوو، ببووە ئەرک و بارێکی تەواو قورس و گران بەسەر جوتیارە هەژارەکانەوە.

لە کۆتایی سەدەی هەژدەیەمدا ئەو جۆری خاوەن موڵکایەتییە دەرەبەگیەی جاران نەما، واتە ئەو دەرەبەگانەی لە ئەنجامی خزمەتی بەشداری شەڕی یان زەوەییان پێ دەبەخشرا، لە جێگەی ئەوان خاوەن زەوی و زارە نیوە دەرەبەگییەکان هاتە کایەوە، لە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا بە شێوەیەکی ڕەسمی و یاسایی ڕژێمی زەوی و زاری بەخشینی جەنگی کۆتایی پێ هات و خاوەن موڵکە نوێیەکان جێیان گرتنەوە.

ئەو میرە کوردانەی سوودیان لە مافی دەرەبەگایەتی وەرگرتبوو دەستیان بەسەر زەوی و زاریکی فراواندا گرت، ئەو زەوی و زارانەی سوڵتان پێی بەخشیبوون ئەو مافانەیان بۆ نەوەکانی خۆیان بەجێ هێشت و جەسپاندیان.

لەم بارودۆخەدا ئەو میرانە هەوڵیاندا سنووری موڵکەکانیان فراوانتر بکەن و خۆشیان زیاتر سەربەخۆ بنوێنن.

دەسەاتی سوڵتان گەیشتە ئەوەی هەر بەسەر زاری بێت و دەسەڵاتەکەی هاتە سەر ئەوەی بریتی بێت لەوەی میرە کوردەکان دیاری بۆ بنێرن و جار و باریش بە ڕەزامەندی خۆیان هێزێکی چەکدار بۆ ئەم یان بۆ ئەو سوپای تورک بنێرن.

شەڕ و هەروەها دووبەرەکی و دەستدرێژی کردنە سەر یەکتری کوردەکانی زیاتر لە یەک دەکرد و دووری خستنەوە، دام و دەزگای سوڵتانی عوسمانی داگیرکەر سوودی لەم دووبەرەکییە دەدی و ئەوەندەی تر ئاگری دووبەرەکییەکی نێوان عەشیرەتە کوردەکانی خۆش دەکرد، هەر لە ڕێی ئەمەشەوە (ئیستانبووڵ-ئەستەنبۆڵ-ئیستانبوڵ) دەیتوانی دەسەڵات و فەرمانڕەواییە سەر زارەکییەکەی خۆی زیاتر بپارێزیت و فراوانتری بکات.

تعليقات