ەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەڵەکی-گەڕی-گولی:

ەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەڵەکی-گەڕی-گولی:


ئیبن سیرین دەڵێ: گەڕ و گولی لە خەودا پارە و دەوڵەمەندییە.

ئەگەر دیتی گەڕ و گول بووە، واتە بە قەدەر ئەوە، پارە و سامانی دەست دەکەوێت و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: بەڵەکی لە خەودا، میراتە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بەڵەکەی و گەڕی لە خەودا، چوار واتای هەیە.

یەکەم: پارە و سامان. دووەم: میرات. سێیەم: سوود و قازانج. چوارەم: کاری زەحمەت و بەکێشە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی لەگەڵ کابرایەکی گەڕ و گولدا قسەی دەکرد، ئەگەر پیاوەکە کەسێکی چاکەکار و خۆپارێز بوو، واتە سوودی دوواڕۆژی دەست دەکەوێت.

ئەگەر پیاوەکە خراپەکار و چاوچنۆک و بەخیل بوو، واتە قازانجێکی بە حەرام دەست دەکەوێت.



تعليقات