ئەشكەوتی (هەزار مێرد-هەزار مەرد).

ئەشكەوتی (هەزار مێرد-هەزار مەرد). 


ئەشكەوتی (هەزار مێرد-هەزار مەرد) بەدووری ١٣كم دەكەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی، لە رووی مێژووییەوە بە دووەم ئەشكەوتی كۆن لە كوردستان دادەنرێت.

بەهۆی تاریكایی ناو ئەشكەوتەكە، بە ئەشكەوتی تاریكیش ناوی دەهێنرێت.

لە رابردوودا چەند ئامێر و كەلوپەلی كۆن لەناو ئەشكەوتەكەدا دۆزراونەتەوە كە بۆ ٥٠ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێنەوە، دەركەوتووە بۆ كاروباری ژیانی رۆژانە سوودیان لێ وەرگیراوە.

ئەشكەوتی (هەزار مێرد-هەزار مەرد) یەكێكە لە شوێنەوارە هەرە دێرینەكانی كوردستان و ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و بایەخێكی گەشتیاریی بۆ هەرێمی كوردستان هەیە.

سەرچاوەی بابەت: وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار







تعليقات