خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بێنوێژی ژنان-سووڕی مانگانە:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بێنوێژی ژنان-سووڕی مانگانە:


ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی بێنوێژی، بۆ پیاوان، بەردەوامییە لە سەر تاوان و گوناە، بۆ ژنان زۆری و فراوانی پارە و سامانە.

ئەگەر پیاوێک دیتی بێنوێژ بووە، ئەوا بە قەدەر ئەو خوێنی بێنوێژییە، ماڵی حەرامی دەست دەکەوێت.

ئەگەر پیاوێک دیتی ژنەکەی بێنوێژ بووە، واتە کارەکانی دونیا بە ڕوویدا دادەخرێن.

ئەگەر بینەری خەوەکە خۆپارێز و پاکداوێن بوو، واتە لە کارەکەی خۆی سەرسام دەبێت.

ئەگەر بینی ژنەکەی پاک بوویەوە و خۆی شوشت، واتە کاری دین و دونیای بە ڕوودا دەکرێتەوە.

ئەگەر دیتی لەگەڵ ژنی بێنوێژدا جووت بوو، واتە کارەکانی دونیای بۆ ئاسان دەبێت، بەڵام هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: کارەکەی سەخت دەبێت.

تعليقات