خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بیابان:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بیابان:


دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: بیابان لە خەودا، بە ئەندازەی گەورەیی و بەرینی بیابانەکە، قسمەت و ڕزق و ڕۆزییە.


ئەگەر لە بیابانەکاندا تەنیا بوو و کەسی لەگەڵدا نەبوو، بە کاروکاسبی و ئارەقەی نێوچاوانی خۆی ماڵ و سامانی زۆری دەست دەکەوێت.


ئەگەر بینی لەگەڵ کۆمەڵە کەسانێکی تردا بە بیاباندا دەگەڕا، واتە ماڵ و سامانێکی زۆری لەگەشتکردندا دەست دەکەوێت و ڕزق و ڕۆزی بە ڕوودا دەکرێتەوە.


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی لە بیابان هاتە دەرەوە، واتە لە خەم و خەفەت ڕزگاری دەبێت، ئەگەر چووە ناو بیابانەوە واتە خەمبار و پەرێشان دەبێت.


ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بیابان لە خەودا، چوار واتای هەیە:

یەکەم: ڕزق و ڕۆزی و قسمەت. دووەم: سەرسامی و سەرکەشی. سێیەم: ناکۆکی و ڕەنج و ئازار. چوارەم: ترس و مەترسی و مردن و لەناوچوون، مەگەر لە بیابانەکە زوو بێتە دەرەوە.

تعليقات