خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پابەندبوون-گەرەنتی-گرەنتی-کەفالە کردن:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی کە گەرەنتی کەسێکی دەکرد، واتە لەکاری ئەو کەسەدا پێداگر و پایەدارە و لێی جیا نابێتەوە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: گەرەنتی کردن لە خەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: پێداگری ئەو کەسەی کە گەرەنتی ئەوی کردووە. دووەم: چاودێری کردن و بەتەنگەوە بوونی کەسێک لەگەڵ ئەو. سێیەم: خێر و قازانجێکی پێدەگات.
ئەگەر بینی لە گەرەنتی کردنی کەسێک کشایەوە، لێکدانەوەکانی بە پێچەوانەوەیە.
Comments
Post a Comment