خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پاروو-تیکە:
ئیبن سیرین دەڵی: ئەگەر بینی پاروویەکی شیرینی خستە دەمیەوە، واتە قسەی خۆش دەبێژێت-دەڵێت.
ئەگەر پارووەکە ترش بوو، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی پارووی هاویشتە ناو دەمی-دەوی، ئەوا تووشی بەڵایەک دەبێ.
ئەگەر پارووەکی ناو دەمی، خۆش بوو، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پاروو لە خەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: ماچ پێدان. دووەم: قسەی جوان. سێیەم: سوود و قازانج.
Comments
Post a Comment