ئیبن سیرین دەڵێ: (مێرگ-بێشە)ی دارستان لە خەودا ژنێکی دەشتەکی و بیابانییە.
ئەگەر بینی چووە نێو دارستان و دارستانەکەش سەوز بوو، هەروەها بە دار و درەختی (بەردار-بەبەرهەم)یش دەوران دەوری دارستانەکەیان تەنیبوو، بە تایبەت لە وەرزی خۆیدا و لە میوەی دارەکانیشی دەخوارد، ئەوا ژنێک دەخوازێت کە لە بنەڕەتدا دێهاتییە-گوندییە و یانیش کەنیزەکێک دەکڕێ کە لە دەشت و بیابانەکاندا پەروەردە و بەخێو کراوە و لە لایەن ئەو ژنەشەوە، خێر و بەرەکەتی دەست دەکەوێت.
ئەگەر دارستانەکەی بەبێ میوە و ڕووت لەو تایبەتمەندییانە بینی، نیشانەی شەڕ و بەڵا و ناڕەحەتییە.
ئەگەر لەو مێرگ و دارستانەدا لە جیاتی دارەکان، دڕک و داڵ هەبوو و دڕکیش دەچەقی بە لەشیدا، واتە بەهۆی ژنانەوە تووشی خەم و مەینەتی دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی دارستان لە خەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: ژنی لادێی و گوندی یان دەشتەکی و بیابانی. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: سوود و قازانج. چوارەم: خەم و مەینەتی.
Comments
Post a Comment