خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەنەخوێن-بەنەوخوێن-دۆخین-هۆجان:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەنەخوێن-بەنەوخوێن-دۆخین-هۆجان:


بینینی دۆخین، نیشانەی ئەندامی نێرینەی پیاوە.

ئەگەر دیتی بەنەخوێنێکی باشی هەبوو، نیشانەی ئەوەیە ئەندامێکی نێرینەی ڕەق و ڕەپ و بەهێزی دەبێت.

ئەگەر دۆخێنی کۆنەی بینی، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەیە.

ئیبن سیرین دەڵێ: دۆخین لە خەودا، ژنە.

ئەگەر بینی بەنەخوێنی لە ناوەڕاستدا بەست و گرێیدا، واتە ژن دێنێ، یان کەنیزەکێک دەکڕێ.

ئەگەر بەنەخوێنەکەی پچڕا، لە ژنەکەی جیا دەبێتەوە.

ئەگەر بەنەخوێنەکەی دڕا و شڕ بوو، نیشانەی کەموکورتی ژنە.

ئەگەر بینی دۆخینەکەی بە ئاگر سووتا، نیشانەی ئافەت و نەخۆشی ژنە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی دۆخینەکەی لۆکە بوو یان خوری، ژنەکەی ئیماندار دەبێت، ئەگەر بەنەخوێنی کۆن و چڵکنی هەبوو، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەی ئەمەیە.

ئەگەر بەنەخوێنی ئاوریشمی هەبوو، ئەوا ژنێکی نزیک و هاودەم و خوێن گەرم و بەدەم و لەبز دێنێ.

تعليقات