خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەهێ-بەی میوەیەکە:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەهێ-بەی میوەیەکە:


ئەوە بزانە کە لێزانان و زانایانی بواری ئەم هونەرەی لێکدانەوەی خەو، بۆ لێکدانەوەی بینینی (بەی-بەهێ) لە خەودا، ناکۆکن.

هەندێک دەڵێن: گەورەیی و پلە و پایەی دەست دەکەوێت و خێر و قازانجی لێ دەست دەکەوێت و پەسنی چاکە دەبیستێتەوە.

هەندێکی تریش دەڵێن: منداڵ و زارۆکە کە لە دایک دەبێت و هەندێکی تریش نەخۆشییە.

ئەوانەی کە حوکمی نەخۆشییان بۆ داوە دەڵێن: ئەگەر بینی ڕەنگی (بەی-بەهێ) زەرد بوو، ئەوا نیشانەی نەخۆشییە.

هەروەها ئەوانەی کە گوتیان نیشانەی گەشتی خێر و چاکەیە بە زەحمەتی زۆرەوە و بشزانە کە (جوبرەئیل) (بەی-بەهێ)ی داوە بە ئادەم کاتێ لە بەهەشت هاتە دەرەوە و حوکمی (بەی-بەهێ)، سەفەر و گەشتی درێژە لەگەڵ خەم و مەینەتی و ڕەنج و ئازاردا، لەم ڕووەشەوەیە کە گەشتی ئادەم لە بەهەشتەوە بۆ دونیا دەستی پێکرد.

بەو واتایەی کە گوتیان: کاتێ ئادەم هاتە سەر دونیا، بە خواردنی ئەو (بەی-بەهێ)یە، تۆوەکەی زیادی کرد و هەر بەو هۆیەشەوە چەندین منداڵی لێ پەیدا بوو.

ئەوانەشی گە گوتیان بەهۆی پلە و پایەی بەرزەوە قازانج یان پەسنی چاکەیان دەست دەکەوێت، بەو واتایە گوتوویانە کە پێدەرەکەی جوبرەئیلە-سڵاوی خوای لێ بێت- و وەرگرەکەی ئامادە و بۆنە خۆشەکەی پەسنی چاکەیە و ئەوەش بزانە هەر خەوێک کە زانایانی لێکدەرەوەی خەو، لێکدانەوەیان بۆ کردووە، هەروا لە خۆڕا قسەیان نەکردووە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی (بەی-بەهێ) لە خەودا نەخۆشییە، ئیتر ئەگەر لە کاتی وەرزی خۆیدا بێ، یان لە وەرزی خۆیدا نەبێ، بەڵام ئەگەر جۆرێک ڕەنگی (بەی-بەهێ) کە زەردتر بوو، واتە نەخۆشییەکە سەختتر دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی (بەی-بەهێ) لە خەودا، ئەگەر لە کاتی وەرزی خۆیدا بوو و شێوەی سەوز بوو، منداڵ و زارۆکە و ئەگەر (بەی-بەهێ) لە کاتی وەرزی خۆیدا بینی و شێوەی زەرد بوو، نیشانەی نەخۆشییە.

تعليقات