میرنشینی چەمشگەزک لە باکووری کوردستان، وەک میرنشینێکی “یورتلیق-ئۆجاقلیق” دۆخێکی کەم وێنەی هەبووە:

میرنشینی چەمشگەزک لە باکووری کوردستان، وەک میرنشینێکی “یورتلیق-ئۆجاقلیق” دۆخێکی کەم وێنەی هەبووە:


 “دۆخی” میرنشینی چەمشگەزک لە نێو میرنشینەکانی دیکەی کورد کەم وێنە بووە.

شەرەفخان لە “باسی میرنشینی چەمشگەزک لە لاپەڕەکانی ٣٠٢-٣١٢ی شەرفنامەدا باسی ئەم دۆخە دەکات.
لە سەردەمی سوڵتان سولەیماندا بەهۆی ناکۆکی نێوان ١٦ کوڕی “پیر حوسێن بەگ”، دوایین میری کۆچکردووی ئەم میرنشینە ، میراتگرانی بڕیار دەدەن تا بەشێک لە داهات و زەوی و زاری میرنشینەکەیان ببێتە “بەش و موڵکی تایبەتی” سوڵتانی عوسمانی و “ئەوەی دەشمێنێتەوە بکرێ بە دوو سنجاق و چاردە زەعامەت و تیمار” و بەم شێوەیە چارەنووسی میرنشینی چەمشگەزک و دیاریکردنی فەرمانڕەوایانی میرنشینەکە، بەپێچەوانەی نەریتی باوی میراتگری لە میرنشینەکانی دیکەی کورد، ئیتر بە کردەوە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی سوڵتانی عوسمانی و سەربەخۆی خۆی لە دەست دەدا.

سەرچاوەی بابەت: کتێبی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، لە گۆڤاری تیشک.

تعليقات