کەوتنە خوارەوەی بەردی نەیزەکێک لە ئاسمانەوە بەسەر خانوویەکدا، خاوەنەکەی کرد بە ملیۆنێر +وێنە.

کەوتنە خوارەوەی بەردی نەیزەکێک لە ئاسمانەوە بەسەر خانوویەکدا، خاوەنەکەی کرد بە ملیۆنێر +وێنە. 


پیاوێکی ئەندۆنیزی کە پیشەی تابووت دروستکردنە ،کاتێک سەرقاڵی کارەکەی بوو گوێی لە دەنگێکی بەھێز بوو سەرنجی دا نەیزەکێک بەر سەقفی خانووەیەکەی کەوتووە و کونی کردووە و پازدە سانتیم لە حەوشەکەی ڕۆ چووە.

بەردەکە لە جۆری کندریت کاربۆنە کە جۆرێکی دەگمەنە و تەمەنی ٤/٥ ملیار ساڵە و کێشی ٢ کیلۆ و ١٠٠ گرامە.

گرووپێکی تایبەتمەندی نەیزەک لە ئەمریکا لێیان کڕیوە بە ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار دۆلار.







تعليقات