خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەهار:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەهار: 


ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی بەهار لە خەودا لە وەرزی بەهاردا، حاکم و فەرمانڕەوایە.

ئەگەر لە خەودا بینی کە وەرز، وەرزی بەهارە و کەشوهەواش ناخۆش و ناجێگیر بوو، بە شێوەیەک ئەگەر بە هۆی ساردی و گەرمییەوە خەڵک دەرد و ئازاری دەدیت، واتە خەڵکی ئەو دیارە، لە لایەن فەرمانڕەوای ئەو ناوچەیەوە دەرد و ئازار دەچێژن.
ئەگەر بینی کەشوهەوا جێگیر و خۆش بوو، بەشێوەیەک کە دونیا سەرسەوز و ڕازاوە بوو بە گوڵ و شکۆفەکان و خەڵکی ئازار و زەحمەتیان نەدیت، واتە خەڵکی ئەو ناوچەیە، لەلایەن فەرمانڕەواکەیانەوە سوود و قازانجیان پێدەگات.
ئەگەر وەرزی بەهاری لە کاتی خۆی و بە کەشوهەوایەکی خۆشەوە بینی، نیشانەی پێگە پلە و پایە و ڕێز و گەورەییە و خەڵکی سڤیل ئاسایی لەلایەن فەرمانڕەواکەیانەوە دەوڵەمەندی و پیرۆزییان پێدەگات، واتە نیشانەی ڕەوایی و ڕاست و دروستی فەرمانڕەوایە. هەر وەها وەرزی پاییزیش بەم شێوەیە لێک دەدرێتەوە.

تعليقات