خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەهەشت:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەهەشت: 


ئیبن سیرین دەڵێ: بەهەشت لە خەودا، خۆشی و موژدەیە لە لایەن خوای پەروەردگارە.

ئەگەر لە میوەکانی بەهەشتی دەکردەوە، یان کەسێک پێیدا و خواردی، ئەوا بە ئەندازەی ئەو میوەیەی بەهەشت کە خواردوویەتی، فێری زانست و زنیاری دەبێت و لە ڕێبازی ئایین دەزانێت، بەڵام سوودی نییە.
ئەگەر بینی لەگەڵ حۆرییەکانی بەشتدایە، واتە گیان کێشانی بۆ ئەو ئاسان دەبێت.
ئەگەر لەناو بەهشتدا نیشتەجێ بوو، بەڵام نەیاندەهێشت و ڕێگەیان نەدا، واتە لە دونیادا ئارەزووی بەلای خراپە و سەرپێچیدا دەڕوات.
ئەگەر دەرگای بەهەشتی بەڕوودا داخرا، واتە دایک و باوکی لێ رازی نین.
ئەگەر نزیکی بەهەشت بوویەوە و دیسان گەڕایەوە، واتە نەخۆش دەکەوێت و لە مردن نزیک دەبێتەوە، بەڵام دواتر شیفای بۆ دێت و چاک دەبێتەوە.
ئەگەر فریشتەکان دەستیان گرت بیبەن بۆ بەهەشت و ئەویش ڕۆیشت و لەژێر دارێکی شیفا بەخشدا دانیشت، واتە بە مرازی هەردوو دونیا دەگات.
ئەگەر بینی لە خواردنەوەی شەراب ڕێگرییان لێ کرد، نیشانەی خراپی ئایینەکەیەتی.
ئەگەر بینی کەسێک لە میوەی بەهەشتی پێدا، ئەوا لە زانستی ئەو کەسە بەهرەمەند دەبێت.
ئەگەر بینی ئاگری هاویشتە ناو بەهەشت، ئەوا لە باخ و بێستانی کەسێک، شتێک بە حەرامی دەخوات.
ئەگەر بینی لە ئاوی کەوسەری خواردەوە، ئەوا بەسەر دوژمندا سەردەکەوێت.
ئەگەر یەکێ لە کۆشکەکانی بەهەشتیان پێدا، ئەوا دڵبەرێک یان کەنیزەکێک دەکاتە ژنی خۆی.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی دەرگاوانی بەهەشت لە بەرامبەریدا دڵخۆش و بە کەیف بوو، بە بینینی کەسێک خۆشحاڵ و شادومان دەبێت و نیعمەت و ڕزق و ڕۆزی دەست دەکەوێت.
ئەگەر لە شوێنێکی بەرز و باشدا بوو کە دیمەنی بەهەشتی هەبوو و ئەویش وایزانی ئەو شوێنە بەهەشتە، واتە پەیوەندی لەگەڵ فەرمانڕەوایەکی دادوەردا پەیدا دەکات، یانیش لەگەڵ دەوڵەمەندێک یان زانایەکی گەورە.
ئەگەر بینی بەرەو بەهەشت دەڕۆیشت، واتە ڕێگەی ڕاست دەگرێتە بەر.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بەهەشت لە خودا نۆ واتای هەیە:
یەکەم: زانست. دووەم: خواپەرستی. سێیەم: منەت و چاکە و پیاوەتی. چوارەم: خۆشی و شادی. پێنجەم: مزگێنی. شەشەم: سەلامەتی. حەوتەم: خێر و بەرەکەت. هەشتەم: نیعمەت و ڕزق و ڕۆزی. نۆیەم: بەختەوەری.
ئەگەر لە خەودا بینی کە لە بەهەشتدایە، واتە بە مرازی هەر دوو دونیا دەگات و بە دەستی ئەو، خێری زۆر ئەنجام دەدرێت، چونکە چاکەکارە.
ئەگەر نا تووشی نەخۆشی یان بەڵایەک دەبێت، بەشێوەیەک کە خێر و چاکەی یارانی بەهشتی دەست دەکەوێت و دەبێتە زانا و خەڵکیش لە زانستەکانی سوود وەردەگرن.

تعليقات