خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕێسمان:
ئیبن سیرین دەڵێت: ڕێسمان لە خەودا گەشتە.
ئەگەر دیتی لە خوری ڕێسمانی دەڕێست، واتە گەشتێک دەکات، لەو گەشتەدا قازانج دەکات.
ئەگەر دیتی لە پەموو و یان لە ئاورێشمی خاو یان لە کەتان ڕێسمانی دەڕێست، واتە کاسبیەکی حەڵاڵ دەکات و بۆ پیاوانیش باشە.
ئەگەر بینی ڕێسمانی برد بۆ جۆلا تاکوو جلی پێبدرووی، واتە لە نێو کارێکدایە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر بینی ڕێسمانی لە خوری یان لە موو دەڕێست، واتە لە گەشتێکی نادیاردا دەگەڕێتەوە.
ئەگەر جار جار ڕیسەکەی دەپچڕا وەک لە کۆندا دەڵێن: ڕیسەکەی بووەوە بە خوری، واتە کەسێکی نزیکی کە لە گەشتدایە هەر لە گەشتەکەیدا دەمێنێتەوە.
ئەگەر بینی ڕێسمانی زۆری هەبوو، واتە تەمەنی درێژ دەبێت بە قەدەر درێژیی و کورتی ڕیسەکە خێر و قازانجی دەگاتێ.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: ڕێسمان لە خەودا چوار واتای هەیە:
یەکەم: گەشت. دووەم: کرێ ئیش. سێیەم: تەمەنی درێژ. چوارەم: قازانجی زۆر.
No comments:
Post a Comment