چۆن نانی تیری دروست بکەین؟

کام جۆرە نان بخورێت باشە؟
باشترین نان بۆ دووربوون لە گرفتەکانی هەرس، نانی تیری و نانی هەورامین. نان هەر جۆرێک بێ، لەڕووی پێکهاتە بنچینەییەکانەوە هاوشێوەن، بۆیە باشترە کەمترین بڕیان لێبخورێت.
هەموومان رۆژانە نان دەخۆین، بەڵام کامیان تەندروستترە؟ ئایا نانی تیری، نانی فڕن یان سەموون بخۆین؟ پێکهاتەی بنچینەیی زۆربەی جۆری نانەکان هەمان شتن، بەڵام ئەوەی جیایان دەکاتەوە زیادکردن و کەمکردنی سۆدە-خومرە-هەڵاتە-هەراتە و خوێی نێویەتی.
نانی فڕن و نانەواخانەکان هۆکاری تێكچوونی هەرس و زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆڵۆنە. کە بەمەبەستیان خێرا هەڵهاتنی نانەکەیە، بۆیە بڕێكی زۆر لە سۆدە و خوێ دەکرێتە نێو هەویرەکەوە، بەمەش ترشی گەدە کەم دەبێتەوە و چەندین گرفتی تەندروستی دروستدەکات.
لەنێو جۆرە جیاوازەکانی نان، نانی تیری و هەورامی لە تەندروستترین نانەکانن، چونکە هیچ بڕێکی (سۆدە-خۆمرە-هەڵاتە-هەراتە)ی تێدا نییە و بۆ ریخۆڵەکان تەندروستن، دەشڵێت بۆ ئەوانەی کێشەی هەرسیان هەیە وەک تەندروستترین بژاردە نانی تیری و نانی هەورامی هەڵبژێرن.
سەبارەت بە زیانەکانی زۆر خواردنی نان، زیاتر لە ژەمێک خواردنی نان دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە زوو زوو هەست بە برسییەتی بکات ئەمەش سەردەکێشێت بۆ قەڵەوبوون و تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکە.
ئەگەر نانەکەت هەرجۆرێک بێت باشترە کەمترین بڕی لێبخورێت چونکە پێکهاتەی بنچینەیی هەموو جۆرەکانی نان وەکوو یەکن.








No comments:

Post a Comment